کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک لە فێستڤاڵی ترێ و هەنگونی دهۆک. وێنە: رووداو- ئەرشیف

دیمەنێک لە فێستڤاڵی ترێ و هەنگونی دهۆک. وێنە: رووداو- ئەرشیف

هەواڵە ناوخۆییەکان

بە بەشداریی 80 جووتیار؛ فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک دەکرێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

هەفتەی داهاتوو فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەدەچێت و 80 جووتیار بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆکیش رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ بەرهەمی هەنگوین سێ هێندە و ترێش 20 هەزار تۆن زیادی کردووە.


رۆژی دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە رۆژانی 3، 4 و 5ـی تشرینی یەکەم بۆ ماوەی سێ رۆژ فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵەکە رۆژانە لە کاژێر 11:00ـی بەیانییەوە دەستپێدەکات تاوەکو درەنگی شەو بەردەوام دەبێت، هاوکات 80 کەپر بۆ 80 جووتیار ئامادە کراون کە سەرجەم بەرهەمە خۆماڵییەکانی ناوچەکەی تێدا نمایش دەکرێت و بە پلەی یەکەمیش ترێ و هەنگوینە."

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک گوتی: "ئەم ساڵ 80 هەزار تۆن ترێمان هەبووە، لە کاتێکدا پار 60 هەزار تۆن بوو. هەروەها 300 تۆن هەنگوینمان هەیە، پار 100 تۆن بوو، واتە بەرهەمی هەنگوین بووەتە سێ ئەوەندە، ئەمەش کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە دەبووژێنێتەوە."

ئەحمەد جەمیل هۆکاری زیادبوونی بەرهەمەکانی بۆ "بارانبارینی باش و درێژەی وەرزی بەهاری ئەم ساڵ" گەڕاندەوە.

لەبارەی ئامادەکارییەکان و ژمارەی سەردانیکاران، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک گوتی: "پار 35 هەزار گەشتیار لە ماوەی دوو رۆژدا سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردبوو، لە کاتێکدا 40 کەپر ئامادە کرابوو، بۆیە بۆ ئەم ساڵ پێشبینی دەکەین ژمارەی گەشتیاران و سەردانیکاران زۆر زیاتر بێت."

زۆرترین بەرهەمی ترێ لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆکە. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سنوورەکە دەڵێت: "هەموو ناوچەکەمان ترێی باشیان هەیە، بەڵام بەنێوبانگترینیان ترێی مانگێش و زاوێتەیە".
 
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی باخداریی دهۆک، زیاتر لە 39 هەزار دۆنم زەوی لە سنووری پارێزگای دهۆک بە دار مێو داچێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە