کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارپێکەرێکی موەلیدە لەکاتی کارەکەیدا. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

کارپێکەرێکی موەلیدە لەکاتی کارەکەیدا. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

موەلیدەکانی هەولێر: لە هەندێک شوێن هەشت کاژێر کارەبا دەدەینە هاوبەشان

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ


لە هەولێر و دهۆک کێشەی کەمیی کارەبای نیشتمانیی بەردەوامە و لە سلێمانی و هەڵەبجە کارەبای 24 کاژێری کێشەی نییە، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدەکانی هەولێر دەڵێت، لە هەندێک شوێن رۆژانە نزیکەی هەشت کاژێر کار دەکەن، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆکیش دەڵێت، رۆژانە نزیکەی چوار کاژێر موەلیدەکانیان کاردەکات.


خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کەمیی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانیی بەردەوامە و رۆژانە موەلیدەکانمان لە شەش بۆ هەشت کاژێر کار دەکەن".

لەبارەی نرخی ئەمپێری موەلیدەوە خۆران خۆرانی گوتی: "بۆ 150 کاژێر کارکردن بۆ یەک ئەمپێر 10 هەزار دینارمان وەرگرتووە، هەر گەڕەکێک کارکردنی موەلیدەی بگاتە 150 کاژێر دووبارە پارەی موەلیدە کۆ دەکاتەوە".

سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر داوایەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هەموو خاوەن موەلیدەکان یەک داوایان هەیە، ئەویش دیاریکردنی خشتەیەکی کارکردنە بۆ موەلیدەکان، بۆ ئەوەی بزانن کەی دەبێت کار بکەن و نرخەکان بەگوێرەی ئەوە دیاری بکەن".

هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەم مانگەدا موەلیدەکانمان 130 کاژێر کارەبایان داوەتە هاوبەشان، بە تێكڕا رۆژانە زیاتر لە چوار کاژێر کاریان کردووە".

هرووری ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پشووەکانەوە یەکشەممەی داهاتوو نرخی ئەمپێر بۆ مانگی نۆ دیاری دەکەن.

لە سلێمانی و هەڵەبجە کارەبای نیشتمانیی پڕۆژەی رووناکی کێشەی نییە. عوسمان محەممەد، ئەندامی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کارەبای نیشتمانی هیچ کێشەی نییە و لە هیچ شوێنێک پێویست نەبووە موەلیدەکان کار بکەن".

عەزیز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی رووناکی، هۆکاری کەمیی کارەبای لە هەولێر بۆ دوو خاڵ گێڕایەوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "یەکەم وەکو هەمیشە باسمان کردووە گازی پێویست بەرهەم نایەت. دووەمی خودی تۆڕەکە لە نێو هەولێر دەبێت راشکاو بم بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە ژێرخانی کارەبای هەولێر خراپە. من دەتوانم بڵێم خراپترین پارێزگا بووە".

عەزیز ئەحمەد گوتی: "بە تێکڕا لە نێو شاری هەولێر، واتە لە نێو بازنەی 120 مەتری، کارەبا بە نزیکەیی 23 بۆ 24 کاژێر دابین دەکرێت،. لە دەوروبەری هەولێر کێشەمان هەیە. بەڵام پڕۆژەکە تەواو نەبووە، لە کۆتایی ئەم ساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەبێتە 24 کاژێری و پچڕانی کارەبا لە هەولێریش نابینین".


بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە