رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێ، رۆژی یەکشەمە 4ی تشرینی یەکەم ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیێندرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 01ی تشرینی یەکەمی 2026 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسیتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە 4ی تشرینی یەکەم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2026-2027 رادەگەیێندرێت.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، دوای راگەیاندنی ئەنجامی وەرگیراوان، راستەوخۆ دەستدەکرێت بە پڕۆسەی خوێندنی قۆناخی یەکەم لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی خوێندی باڵا پەیامێک ئاڕاستەی خوێندکارانی پۆلی دوانزە دەکات و دەڵێت: دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان پێویستە وهرگیراوان راستهوخۆ پهیوهندیی به زانکۆکانیان بکهن، بۆ ئهم مهبهستهش زانکۆکانی ههرێمی کوردستان ئامادهکاریی دهکهن بۆ پێشوازیکردن له وهرگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027).
رۆژی 16ـی ئەیلوولی 2026، سیستمی زانکۆلاین لەهەرێمی کوردستان کاراکرا و 24ـی ئەیلوول وادەکەی کۆتاییهات، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر بەخوێندکاران وادەکەی بۆ ماوەی 48 کاژێر درێژ کردەوە.
بەگوێرەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوانەی ئەم ساڵ مافی داواکردنی وەرگرتنیان لە زانکۆکان هەیە 30 هەزار و 847 یان دەرچووی بەشی زانستی، 7 هەزار و 923 دەرچووی وێژەیی، 1240 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان و 706 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانن.


