رووداو دیجیتاڵ
شوانێک لە سنووری ناحیەی زەڕایەنی پارێزگای سلێمانی هەورەبرووسکە لێیدا. بەرپرسی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور دەڵێت: "هاووڵاتییەکی سووریایی بوو و پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە."
رۆژی هەینی، 2ـی تشرینی یەکەمی 2026، سامان سابر، بەرپرسی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور، بە رووداوی راگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شوانێک لە سنووری ناحیەی زەڕایەن هەورەبرووسکە لێی دا و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."
سامان سابر گوتی: "شوانەکە سووریایی بوو و بۆ کارکردن هاتبووە زەڕایەن و تەمەنی 16ساڵ بوو؛ بەهۆی زۆری سووتاوییەکەیەوە هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدابوو."
دوای تەواوبوونی رێکارەکان، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

