کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە سلێمانی

بەنزینخانەیەک لە سلێمانی

هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی

ژینەر ستار

ژینەر ستار

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ


رووداو دیجیتاڵ

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی 50 دینار دابەزی. گوتەبێژی بەنزینخانەکانی شارەکە دەڵێ، هۆکارەکەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دینارییە.


رۆژی شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2026 بەهمەن قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە 1200 دینارەوە دابەزی بۆ 1150 دینار، بەڵام نرخی سوپەر و موحەسەن وەک خۆیەتی".

گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی هۆکاری ئەم دابەزینەی بۆ دابەشکردنی بەنزینی 750 دینار گەڕاندەوە و گوتی، رۆژانە بڕی پێویست لەو بەنزینە دابەش دەکرێ و ئەمەش وای کردووە خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی کەم بێتەوە.

نرخی ئێستای بەنزین لە سلێمانی 

بەنزینی نۆرماڵ 1150 دینار
بەنزینی موحەسەن 1750 دینار
بەنزینی سوپەر1990  دینار

هاوکات ژیار عومەر، شۆفێری تەکسی لە سلێمانی بە رووداوی گوت: "بەراورد بە هەفتەی رابردوو، نرخی بەنزینی بەشێک لە بەنزینخانەکان دابەزیوە بۆ  1150 دینار، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو نرخەکەی 1200 دینار بوو".

ئەو شۆفێریی تەکسییە باسی لەوەشکرد، هێشتا نرخی بەنزین بەراورد بە پار بەرزە، هەربۆیە ناچارن سەرە بگرن بۆ بەنزینی 750 دیناری.

هاوکات سەرباز کەریم، گوتەبێژی بازاڕی سووتەمەنی لە هەولێر بە رووداوی گوت: "هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی جۆرەکانی بەنزین لە هەولێر رووی نەداوە و نرخەکان جێگیرن".

سەبارەت بە نرخی ئێستای بەنزینی نۆرماڵ لە شارەکە سەرباز کەریم گوتی، زیاتر لە 10 رۆژە نرخی بەنزینی نۆرماڵ 1330 دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە