کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک خوێندکار لە زانکۆی سەلاحەدین. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

ژمارەیەک خوێندکار لە زانکۆی سەلاحەدین. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکان بۆ دەستبەکاربوونیان پێویستە کۆمەڵێک دۆکیومێنت ئامادە بکەن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو  دیجیتاڵ

بۆ ساڵی نوێی خوێندن زیاتر لە 39 هەزار قوتابی ناویان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە. بەرپرسانی زانکۆکان دەڵێن، وەرگیراوان دەبێت پێداویستییەکانی وەک کارتی نیشتمانی و زانیاری و نمرەکانیان ببەنە کۆلێژ و زانکۆکان و خۆیان تۆمار بکەن.


د. سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وەرگیراوان لە زانکۆکەمان دەتوانن لە رێگەی کیو ئاڕ کۆدێکەوە خۆیان تۆماربکەن". 

بۆ ساڵی نوێی خوێندن، زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر 5 هەزار و 710 دەرچووی پۆلی 12ی لە 17 کۆلێژ و 89 بەشی ئەکادیمی وەرگرتووە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین گوتی: "هەر قوتابییەک لە زانکۆکەمان ناوی گەڕاوەتەوە، دەبێت دوای خۆتۆمارکردن بە ئەلیکترۆنی و لە کاتی سەردانیکردنی کۆلێژەکەی، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، وێنەیەکی خۆی، پەڕەی زانکۆلاین و وێنەیەکی پاسپۆرتەکەی ببات، ئەگەر هەیبێت".

یەکێکی دیکە لەو پێداویستییانەی پێویستە دەرچووان بیبەن ئەوەیە کە کەسێک ببێتە دەستبەر (کەفیل)؛هەروەها کۆنمرەی پۆلی 12 بە پەسندکراوی پێویستە. هەروەها پێویستە خوێندکارانی تازەوەرگیراوە پشکنینی چاو لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ کۆلێژەکانیان.

د. یۆهان عوسمان، گوتەبێژی زانکۆی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە هەموو کۆلێژەکان لیژنە پێکهێندراوە و هەر دەرچوویەک کە ناوی لە زانکۆی سلێمانی هاتووەتەوە دەبێت بچێتە تۆماری گشتیی زانکۆ و تۆماری کۆلێژەکەی، لەوێ هەموو رێنماییەک دەکرێ و پێشوازی لێدەکرێ".

گوتەبێژی زانکۆی سلێمانی گوتی: "هەر دەرچوویەک دەچێتە زانکۆ، دەبێت کارتەکانی نیشتمانی و زانیاری، کۆنمرەکانی پۆلی شەش بە پەسندکراوی پێبێت. کاتێک هاونیشتمانییەکە چووە زانکۆ، لیژنەکان هەموو هاوکارییەکی دەکەن بۆ ئەوەی بە کەمترین کات مامەڵەکانی رایی بکرێت"".

رۆژی 16ـی ئەیلوولی 2026، سیستمی زانکۆلاین لە هەرێمی کوردستان کاراکرا و 26ـی ئەیلوول وادەکەی کۆتاییهات، زیاتر لە 40 هەزار دەرچووی پۆلی 12 مافیان هەبوو داواکاری بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکان پێشکێشبکەن.

دوێنێ 04-10-2026 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، 39 هەزار و 52 دەرچووی پۆلی 12 لە زانکۆ حکومییەکان وەرگیراون.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، 680 بەش لە هەرسێ جۆری خوێندنی (زانکۆلاین) و (پارالێڵ) و (ئێواران) بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) لە 16 زانکۆی حکمی لە هەرێمی کوردستان قوتابی وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە