رووداو - دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین دابەشکردنی فۆرمی بۆ 19 بەشی جیاواز راگەیاند کە رۆژی چوارشەممە دەست پێدەکات.
دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لە رۆژی چوارشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2026 تاوەکو 15ی تشرینی یەکەمی 2026، سەردانی تۆماری کۆلێژەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی وەرگرتنی راستەوخۆ.
بەشەکان سەر بە چەند کۆلێژێکن و مەرجی کۆنمرەی تایبەتییان بۆ دیاریکراوە:
کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
مەرجە کۆنمرەی قوتابی لە پۆلی 12 لە 60 کەمتر نەبێت
* بەرهەمهێنان و تەندروستیی ئاژەڵ
* زانست و تەکنەلۆجیای خۆراک
* پاراستنی ڕووەک
* بەروبوومی کێڵگەیی و رووەکە پزیشکییەکان
* بەڕێوەبردنی خاک و ئاو
* دارستان
* رەزگەری و ئەندازەی پارکەکان
* تەندرووستی و بەرهەمهێنانی ماسی
* گەشتوکاڵ
کۆلێژی زمان
مەرجە کۆنمرەی قوتابی لە 55 کەمتر نەبێت
* بەشی فارسی
کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان
مەرجە کۆنمرەی قوتابی لە 55 کەمتر نەبێت
* بەشی خوێندنی ئیسلامی
* بەشی پەروەردەی ئایینی
* بەشی گوتار و راگەیاندنی ئایینی
کۆلێژی ئاداب
مەرجە کۆنمرەی قوتابی لە 55 کەمتر نەبێت
* بەشی شوێنەوار
* بەشی فەلسەفە


