کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

هەواڵە ناوخۆییەکان

نزیکەی 70 فەرمانبەر بۆ بانکی نیشتمان وەرگیراوە و بۆ کردنەوەی چاوەڕێی بەغدا دەکرێ

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی بانکی نیشتمان دەڵێ، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی بانکی نیشتمان لە هەرێمی کوردستان تەواو کراون و کردنەوەی تەنیا لەسەر بڕیاری حکومەتی فیدراڵ ماوە. هاوکات نزیکەی 70 فەرمانبەر بۆ کارکردن لە بانکەکەدا وەرگیراون.

رۆژی چوارشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، بڵند محەممەد، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەبوو مانگی رابردوو بانکی نیشتمان بکرابایەوە، بەڵام لەسەر بڕیاری بەغدا ماوەتەوە، ئەگەرنا لە کوردستان هەموو کارەکانی و ئامادەکارییەکان لە رووی بیناشەوە تەواو بوون".

سەبارەت بە ستاف و کارمەندانی بانکەکە، بڵند محەممەد گوتی: "200 فەرمانبەر رێی ئۆنلاینەوە داواکارییان پێشکێش کردبوو، نزیکەی 70 فەرمانبەر ناویان دەرچووە، تاقیکردنەوەیان کردووە و وەرگیراون. بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارەکان و شارەزابوونیش سێ خولمان بۆ کردوونەتەوە".

ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕیی بانکی نیشتمان ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو بارودۆخانەی لە ناوچەکە هەبوون کاریگەرییان هەبووە لەسەر دواکەوتنی کردنەوەی بانکی نیشتمان، چاوەڕێی دوا بڕیار لە حکومەتی فیدراڵەوە دەکەین، دوای بڕیاری ئەوان راستەوخۆ بانکەکە دەکرێتەوە".

لەبارەی بەڕێوەبردنی بانکەکە لە ئێستا دا، بڵند محەممەد باسی لەوە کرد، هێشتا بەڕێوەبەری بانکەکە هەڵنەبژێردراوە و "محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی بانکەکەیە و جارێ ئەو کارەکان بەڕێوەدەبات".

لە ساڵی 2023ـەوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کار لەسەر دامەزراندنی ئەو بانکە دەکات کە سەرمایەکەی زیاتر لە 250 ملیار دینارە و وەک بانکی حکومی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە