کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆخی کەشوهەوای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

دۆخی کەشوهەوای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

کەشناسی: سبەی لە دهۆک، زاخۆ، هەولێر و سۆران باران دەبارێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

 رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، 48 کاتژمێری داهاتوودا بارانبارین بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران دەگرێتەوە. شارەزایەکی کەشناسیش گوتی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێز و سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


رۆژی چوارشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاژێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان هەیە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی کەشناسی، سبەی لە ئەنجامی کاریگەریی لاوازی نزمەپەستانی دەریای سپیی نێوەڕاست، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت. سەرەتا بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەستپێدەکات و هەندێک جار هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێت؛ پاشان بارانبارینەکە دەگاتە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تاوەکو درەنگی شەو بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە پلەی گەرماش، پێشبینی دەکرێت سبەی بە شێوەیەکی گشتی کەمێک بەرزببێتەوە، تەنیا لە پارێزگای دهۆک نەبێت کە بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک دادەبەزێت.

هاوکات ئاسۆ کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بارانبارینی ئەمڕۆ و سبەی ناوچەیی دەبێت و گشتگیر نابێت، زیاتر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە".

 ئەو کەشناسە باسی لەوەکرد: "پێشبینی دەکرێت لە 19 و 20ـی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز دەستپێبکات و هەموو ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوە، چونکە کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکان زیاتر چڕ دەبێتەوە و بارانبارین دەستپێدەکات".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی:

گەرمیان: 38
چەمچەماڵ: 32
هەولێر: 31
هەڵەبجە: 31
سلێمانی: 29
دهۆک: 27
زاخۆ: 26
ئاکرێ: 26
پیرمام: 26
حاجی ئۆمەران: 17

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە