کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەنجوومەنی راژە کە دامەزراندن لە ئەستۆی ئەواندایە. وێنە، بڵند تاهیر - رووداو

ئەنجوومەنی راژە کە دامەزراندن لە ئەستۆی ئەواندایە. وێنە، بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

لەجێدانان بە گرێبەست دەستپێدەکاتەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەجێدانانی بۆ وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە بە فەرمی راگەیاند و بڕیارە رۆژانی داهاتوو رێنماییەکانی بڵاو بکاتەوە.


د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-10-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "راستە و بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەجێدانان بە فەرمی دەستپێکردووەتەوە و چاوەڕوانی رێنماییەکانی ئەنجوومەنی راژە و وەزارەتی دارایی دەکەین".

بەڕێوەبەری کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی: "وەزارەتەکەمان نزیکەی 1000 کەس وەکو گرێبەست بەگوێرەی رێنماییەکان دادەمەزرێنێت، ئەویش لە جێگەی ئەوانە دادەنرێن بە هەر هۆکارێک بێت لە کاردا نەماون".

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بە ژمارە 9722 لە رۆژی 09-08-2026 بە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، کارکردن بە پرۆسەی لەجێدانان بە هەموو شێوەیەک راگیرابوو.

د. توانا نەجەف ئاماژەی بە مەرجەکانی وەرگرتن کرد و گوتی: "هەموو دەرچووان مافیان هەیە داوای گرێبەستبوون بکەن، بەڵام دەبێت بڕوانامەکانیان هاوتای ئەوانە بێت کە لە جێگەیان دادەنرێن".

بەڕێوەبەری کارگێڕیی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکرد، فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاراستەی ئەنجوومەنی راژە و وەزارەتی دارایی دەکرێت و ئەوان رێنمایی چۆنێتیی وەرگرتنی گرێبەستەکان رادەگەیێنن.

هەمان بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی پەروەردەش دەگرێتەوە.

بەگوێرەی رێنماییەکان، هەموو ئەوانەی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن و بڕوانامەی دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرایان هەیە دەتوانن داوای دامەزراندن بە گرێبەست پێشکێش بکەن.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 16-09-2026 بڕیاری دەستپێکردنەوەی لەجێدانان پەسەند کرا، ئەمڕۆ نووسراوی فەرمی بۆ چوونە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە