کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆلار و دینار

دۆلار و دینار

هەواڵە ناوخۆییەکان

100 دۆلار بە نزیکەی 170 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار گەیشتە 169 هەزار و 700 دینار. سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر دەڵێت: "ئەم ساڵ یەکەم جارە لە بۆرسەدا دۆلار بگاتە ئەو نرخە."


رۆژی یەکشەممە،18ـی تشرینی یەکەمی 2026، سیامەند مەولوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە 169 هەزار و 700 دینار، بەڵام دوای نزیکەی دوو کاژێر بەهای دینار کەمێک بەرزبووەوە و ئێستا بە 168 هەزار و 600 دینارە".

سەبارەت بە هۆکاری ئەم ناجێگیری و بەرزبوونەوە بەرچاوەی نرخی دۆلار، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی بەرچاوی رێژەی خستنەڕووی دۆلار دەگەڕێتەوە، چونکە بانک دۆلار ناخاتە بازاڕەوە، هاوکات دۆخی سیاسیش لەلایەکی دیکەوە هۆکارێکی دیکەی دابەزینی بەهای دینارە.

سیامەند مەولوود هۆشداری دا، کە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت،"بەهای دینار زیاتریش دادەبەزێت."

رۆژی 6-10-2026 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا دەستکاری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بکات. بە جۆرێک  کڕینی دۆلار لە بانکی ناوەندی بە 1,500 دینارە بۆ هەر دۆلارێک (پێشتر 1,300 بوو). فرۆشتن بە بانکەکان 1,510 دینارە بۆ هەر دۆلارێک (کە پێشتر 1,310 بوو) و فرۆشتن بە هاووڵاتییان 1,520 دینارە بۆ هەر دۆلارێک (کە پێشتر 1,320 دینار بوو).

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە