کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

پڕۆژەی رووناکی: تەنیا ئەمڕۆ 40 هەزار هاوبەش قەرزی کارەبایان داوەتەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

پڕۆژەی رووناکی ئاماری نوێی پرۆسەی لێخۆشبوون و داشکاندنی قەرزی کارەبای بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای پڕۆژەکەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی نیو تریلیۆن دینار لە قەرزی هاوبەشان لێخۆشبوون کراوە. هەروەها پسووڵەی 50 هەزار هاوبەشی رووناکی خراوەتە نێو داشکاندنی 50%ـی قەرزە کۆنەکان.


رۆژی یەکشەممە، 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، پڕۆژەی رووناکی راگەیاند: "کۆی گشتیی هەموو لێخۆشبوونەکانی پڕۆژەی رووناکی لە سەرەتای پڕۆژەکە تاوەکو ئێستا دەگاتە نزیکەی نیو تریلیۆن دینار، هەروەها کۆی گشتیی بڕی لێخۆشبوون لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەردوو هەڵمەتەکەی لێخۆشبوونی قەرزی پێش رووناکی نزیکەی 400 ملیار دینارە."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی پڕۆژەی رووناکیدا سەبارەت بە کارئاسانی بۆ هاوبەشان هاتووە: "وەزارەتی کارەبا بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیێنێت کە 50 هەزار هاوبەشی رووناکی سوود لە داشکاندنی 50% وەردەگرن، پارەی پسووڵەی مانگانەی رووناکییان کە کۆی گشتیی دەگاتە 20 ملیار دینار، گوێزراوەتەوە بۆ سەر قەرزی کۆن وەک بەشێک لە کارئاسانییەکانی پڕۆژەی رووناکی."

پڕۆژەی رووناکی داوا لە هاوبەشان دەکات لە سیستمی ئەلیکترۆنیدا بەدواداچوون بکەن و دەڵێت: "ئەمڕۆ سەیری هەژماری خۆتان لە ئی-پسووڵە بکەن، ئەگەر قەرزی کۆن جارێکی دیکە لە هەژمارەکەتاندا دەرکەوتووە، ئەوە مانای ئەوەیە پسووڵەی مانگانەی رووناکییەکەت گوێزراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن بۆ ئەوەی وەک هاوبەشێک سوودمەند بیت لە داشکاندنی 50%ـی کارەبا. لە هەمان کاتیشدا، ئەگەر خۆت تۆمار کردبێت، لە رێی کورتەنامەوە ئاگادارت دەکەینەوە کە ئەم داشکاندنە دەتگرێتەوە."

پڕۆژەکە روونیشیدەکاتەوە ئەم بڕیارە گشتگیر نییە: "ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ئەو هاوبەشانە جێبەجێکراوە کە ماوەیەکی زۆر بوو پسوولەیان بۆ نەهاتبووەوە و ئێستا پسوولەیەکی کەڵەکەبوویان بۆ دەرچووە، بۆ ئەوەی ئەوانیش سوود لەم داشکاندنە وەرگرن."

سەبارەت بە ئاماری بەشداربووان لە رۆژی کۆتایی داشکاندنی قەرزەکە پرۆژەی رووناکی دەڵێت: "ژمارەی ئەو هاوبەشانەی تەنیا لە ئەمڕۆدا سوودمەند بوون لە داشکاندنی قەرزی کۆنی پێش رووناکی، زیاتر لە 40 هەزار هاوبەشە و ژمارەکەش لە زیادبووندایە، هاوکات بڕی لێخۆشبوون لە قەرزی پێش رووناکی تەنیا لە ئەمڕۆدا زیاتر لە 15 ملیار دینارە و لە زیادبووندایە." 

بەپێی ئامارەکە، تاوەکو ئێستا کۆی گشتیی ژمارەی سوودمەندان لە داشکاندنی قەرزی پێش رووناکی لە هەردوو هەڵمەتەکەدا گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیۆن هاوبەش.

پڕۆژەی رووناکی دەڵێت: "رێژەی ئەو هاوبەشانەی هیچ قەرزێکیان لەسەر نییە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نزیکەی 65%، زۆرینەی ئەوانەشی کە قەرزیان لەسەر ماوە، بڕەکەی کەمترە لە 150 هەزار دینار."

پڕۆژەکە هۆشداریی کۆتایی دەداتە ئەو کەسانەی هێشتا قەرزەکانیان نەداوە و رایدەگەیێنێت: "هاوبەشان تاوەکو کاژێر 12ی شەوی ئەمڕۆ کاتیان هەیە بۆ پارەدان و سوودوەرگرتن لە داشکاندنەکە؛ ئەوانەی کە قەرزیان لەسەر ماوە و تاوەکو نیوەشەو سوود لە داشکاندنەکە نەبینن، ئەوا دەبێتە قیستی مانگانە لە شەش تاوەکو 24 مانگ، بەپێی جۆری هاوبەشەکە."

رۆژی چوارشەممە 23-09-2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دوایین دەرفەت بداتە هاوبەشانی کارەبا بۆ ئەوەی تاوەکو 18-10-2026 سوودمەند بن لە لێخۆشبوونی 50%ـی قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی.

بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەت، ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکییان لەسەرە و لە وادەی دیاریکراودا نایدەنەوە، سیستمی ئەلیکترۆنی بە شێوەیەکی خۆکارانە قەرزەکانیان بەبێ هیچ داشکاندنێک دابەشدەکاتە سەر پسووڵە و قیستی مانگانەی پڕۆژەی رووناکی.

میکانیزمی داشکاندنەکە بەم شێوەیەیە:

50% داشکاندن بۆ سەرجەم هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.
25% داشکاندن بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری (جگە لەو هاوبەشانەی خاوەنی فیدەری تایبەت بە خۆیانن).

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە