رووداو دیجیتاڵ
پڕۆژەی دوو سایدی شێخان - باعەدرێ، کە تێچووەکەی 15 ملیار دینار بوو بە فەرمی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرایەوە. بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک دەڵێت، پڕۆژەکە دوو مانگ پێش وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو کراوە. ماوەی نێوان شێخان و دهۆک نزیکەی نیو کاژێر کەم دەکاتەوە.
رۆژی دووشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، خەدیجە محەممەد، بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دووسایدی شێخان - باعەدرێ لە تشرینی یەکەمی ساڵی پار دەست بە کارەکانی کرا، کارەکان زۆر بەخێرایی و بە شێوازێکی سەردەمیانە جێبەجێکران".
خەدیجە محەممەد گوتی: "دوو سایدەکە دوو مانگ پێش وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو بوو و ئەمڕۆش لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە رێگەکە کرایەوە."
سەبارەت تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە، بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک ئاماژەی بەوە کرد، درێژیی رێگەکە 8.7 کیلۆمەترە و بودجەکەی 15 ملیار دینار بووە.
خەدیجە محەممەد دەڵتێ: "ئەمە رێگەیەکی زۆر گرنگە و چەندین گوندی لەسەرە، هەروەها رێگەی نێوان شێخان بۆ دهۆک نزیکەی نیو کاژێر کەم دەکاتەوە."


.webp&w=3840&q=75)
