رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.
رۆژی هەینی، 13ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە کرد. بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەت، مەسرور بارزانی پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاندووە و رایگەیاندووە: "هیوادارم خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت."
لای خۆیەوە عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، سوپاسی سەرۆکوەزیرانی کردووە و رایگەیاندووە: "سوپاس و پێزانینی خۆم و بنەماڵەکەم بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی بەڕێزتان دەردەبڕم."


