کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

بڕیاری ناردنی گاز لە بەغداوە نرخی گازی دابەزاند

ژینەر ستار

ژینەر ستار

15-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار15-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

فەلاح سەیید مەولوود، بەرێوەبەری گشتیی نەوت و کانزاکان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە سبەی دووشەممەوە رۆژانە 670 تۆن گازی شل لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان. خاوەنی بەنزینخانەیەکی هەولێر دەڵێ، دوێنێ لیتری گازی شل بە 700 دینار بوو و ئێستا بۆ 630 دینار دابەزیوە. 


ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026، جەمال عەبدوڵڵا، خاوەنی (بەنزینخانەی قەساب) لە هەولێر بە رووداوی گوت؛ "بڕیارەکەی بەغدا تایبەت بە ناردنی گازی شل نرخی گازی دابەزاند. دوێنی یەک لیتر گاز لە بەنزینخانەکان بە 700 دینار بوو. ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ 630 دینار دابەزیوە و خواستیش لەسەری کەمە."

خاوەنی ئەو بەنزینخانەیە گوتی: "دوێنێ نرخی بوتڵێک گاز لە بەنزینخانەکان 16 هەزار 250 دینار بوو؛ ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ 14 هەزار و 500 دینار دابەزیوە."

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە موحسین ئەحمەد، بریکاری گاز لە هەولێر بە رووداوی گوت: "نرخی بوتڵێک گاز لە هەولێر لە چوار رۆژدا شەش هەزار دینار دابەزیوە، بە جۆرێک رۆژی چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم نرخی بوتڵێک گاز لە هەولێر گەیشتە 21 هەزار دینار، بەڵام ئێستا بە 15 هەزار دینار دەفرۆشرێ."

15ی تشرینی دووەمی 2026، فەلاح سەیید مەولوود، بەرێوەبەری گشتی نەوت و کانزاکان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "تاوەکو کاتی ئاسایبوونەوەی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرۆمۆر بەغدا رۆژانە 760 تۆن گاز بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێ."

وەک فەلاح سەیید مەولوود گوتی، پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەو 760 تۆنە بەم شێوەیە دەبێت:

300 تۆن بۆ پارێزگای هەولێر
200 تۆن بۆ پارێزگای دهۆک 
 260 تۆن بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبێ.

هاوکات هەر ئەمڕۆ عومەر عەبدوڵڵا، بەرپرسی دابەشکردنی گاز لە سلێمانی بە رووداوی گوت: "نرخی لیترێک گاز لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 500 دینار دەفرۆشرێ و یەک بوتڵ گاز 12 هەزار دینار لەسەر هاونیشتمانییان دەوەستێت."

عومەر عەبدوڵڵا گوتی: "پێشبینی دەکەین لەگەڵ گەیشتنی گازی شل لە بەغداوە نرخی لیترێک گاز لە 500 دینارەوە دابەزێ بۆ 450 دینار". 

شەوی 08-11-2026، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکەدا راگیرا، ئەمەیش وایکرد نرخی گاز لە هەرێمی کوردستان بەرزببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە