کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قوتابخانەیەک لە هەرێمی کوردستان. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

قوتابخانەیەک لە هەرێمی کوردستان. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

پەروەردەی سلێمانی: وەرگرتنی پارە لە قوتابیان قەدەخەیە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی هاونیشتمانییەک لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، منداڵەکەی ناچار کراوە مانگانە بڕە پارەیەک بۆ قوتابخانەکەی ببات بە پاساوی خەرجیی قوتابخانەکە، ئەمڕۆ  پەروەردەی گشتیی سلێمانی بە نووسراو  پەروەردەکانی  ئاگادار کردەوە، چیدی رێگەپێدراو نییە پارە لە قوتابیان وەربگیرێت.


نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 17-11-2026 نووسراوێکی ئاراستەی پەروەردەکانی رۆژهەڵات، رۆژئاوا، شارباژێڕ، پێنجوێن، سەیدسادق، شارەزوور، قەرەداغ، چەمچەماڵ، دووکان و دەربەندیخان کردووە و داوای کردووە، چیدی پارە لە قوتابییان وەرنەگیرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: "وەک تێبینی دەکرێت و ئاگادار کراوین، لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندندا بە ناوی ئەنجوومەنی دایکان و باوکانەوە زیێدەڕۆیی دەکرێت لە کۆکردنەوە و دیاریکردنی بڕی پارە وەک کۆمەک بۆ پاڵپشتیی قوتابخانە و خوێندنگەکان، بۆ ئەم مەبەستە ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار بکەنەوە؛ لەبەر ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 پارەی فرۆشگەی قوتابخانەکان بۆ خودی قوتابخانە و خوێندنگەکانە، رێپێدراو نییە لەژێر هیچ ناونیشانێک یان هەر پاساوێک بۆ هەر مەبەستێک پارە لە قوتابییان و خوێندکاران کۆبکرێتەوە یان ناچار بکرێن بڕێک پارە بدەن لە رێگەی دایک و باوکیانەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، هەر قوتابخانەیەک لەمەودوا پارە لە قوتابییان وەربگرێت، "بەرپرسیارێتیی تووندی" دەکەوێتە سەر.

دوێنێ دووشەممە 16-11-2026 هاونیشتمانییەک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە قوتابخانەی جەمال عەبدول لە شاری مامۆستایان لە سلێمانی، مانگانە پاکەتێک دەدەنە منداڵەکانمان بۆ ئەوەی پارەی تێدا ببەن بۆ قوتابخانە کە بۆ مووچەی کارگوزار و پێداویستییەکانی قوتابخانەکە خەرج دەکرێت".

ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "قوتابی ئازاد کراوە چەند پارە ببات، بەڵام ئێمە دەڵێین بۆچی منداڵ پارە بۆ خزمەتگوزاری بدات، کە ئەوە دەبێت حکومەت بیکات نەوەک مامۆستا و قوتابی".

کارگێڕیی قوتابخانەی جەمال عەبدول بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە وەک مامۆستا. ئەنجوومەنێکی دایبابمان هەیە کە دایک و باوکی قوتابییەکان پێکیان هێناوە و بۆ پێداویستی داوای هاوکاری لە قوتابییەکان دەکەن. پارەکەش بۆ خۆیان خەرج دەکرێتەوە و هیچ قوتابییەکیش ناچار ناکرێت بە زۆر پارە بدات".

دوێنێ رووداو داوای باوکی قوتابییەکەی گەیاندە نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و ئەویش بە رووداوی گوت، بەدواداچوون بۆ داواکاریی ئەو هاونیشتمانییە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە