رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک لە شارۆچکەی چوارقوڕنە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرلەئێوارەری ئەمڕۆ سێشەممە، لە شەقامی سەربازی لە چوارقوڕنە، پێکدادانێک لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری (بی ئێم دەبلیو) و بارهەڵگرێکی جۆری مان (قەلاب) روویدا.
عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، کە سەرجەمیان شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون.
ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە ناوی باهۆز عەلییە، 23 ساڵانە و دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە.



