رووداو دیجیتاڵ
لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆک ژنێکی تەمەن 33 ساڵ بە گوللـەی دەمانچە لەلایەن بارکەی لەسەر کیشەی کۆمەڵایەتی کوژرا. گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێ، تۆمەتباری رووداوەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
رۆژی سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دهۆک، تۆمەتبارێک بە دەمانچە خوشکەکەی خۆی کە تەمەن 33 ساڵ بوو کوشتی. دوای بەدواداچوونی ورد، ناسنامەی تۆمەتبارەکە بۆ پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا کرا و دەستبەجێ گەڕان بەدوایدا دەستیپێکرد".
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک گوتی، دوای ماوەیەکی کەم تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای دهۆک کرد و ئێستا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و تۆمەتبارەکە دەکرێ. گوتیشی:"لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی خوشکەکەی کوشتووە".
تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرە.
سەبارەت بە رێکارە یاساییەکان، هێمن سلێمان دەڵێ، تەواوی قۆناخەکانی لێکۆڵینەوە لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانەکانی کوشتن لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەڕێوەدەچن بە مەبەستی زانینی هۆکارە سەرەکی و دروستەکانی ئەنجامدانی تاوانەکە.




