رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان هەولێر و کۆیە، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی چوارشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، هاوکار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هەولێر - کۆیە، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا".
سەبارەت بە زیانەکانی رووداوەکە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە گوتی:"بەهۆی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون".
هاوکار عەلی ئاماژەی بە تەندروستی بریندارەکان کرد و گوتی: "تەندروستییان جێگیرە و تەنیا دەست و قاچیان شکاوە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویستی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون."

.webp&w=3840&q=75)

