رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە شاری هەولێر رایگەیاند، ئەو دەنگەی لە نزیک فڕۆکەخانە و کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بیستراون هێرش نەبوون، بەڵکو لە چوارچێوەی تاقیکردنەوە و مەشقی هێزەکاندا بووە.
رۆژی چوارشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیک کاژێر 11:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ، سێ درۆن لە ئاسمانی هەولێر، لە نزیک باڵەخانەی کۆنسوڵخانە و و دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تاقیکرانەوە".
سەرچاوە باڵا ئەمنییە روونیکردەوە کە مەبەست لێی زانینی ئاستی توانای درۆنەکان و هەڵسەنگاندنی ئاستی وەڵامدانەوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بووە لە کاتی روودانی هەر هێرشێکی ئاسمانی یان بارێکی لەناکاودا.
بە گوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، ئەو دەنگەی هاووڵاتییان لە سنوورەکە گوێیان لێ بووە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی سەربازی بووە و هیچ مەترسی یان پەلامارێکی درۆنی لە ئارادا نەبووە.
.webp&w=3840&q=75)


