کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی یارییەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە

وێنەیەکی یارییەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە

هەواڵە ناوخۆییەکان

یەکێتیی زانایان: یاریی GTA گەنجان رادەهێنێ بۆ بەکارهێنانی هۆشبەر و کحول

"یارییەکە حەرامە"

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

401 بریکاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن
هەواڵە ناوخۆییەکان20-11-2026

401 بریکاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان دەڵێ، یاریی GTA حەرامە و هۆکارەکەشی بۆ بوونی دیمەنی نەشیاو و هاندانی گەنجان بۆ کاری خراپ دەگەڕێنێتەوە.


د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، میوانی بووڵتەنی کاژێر 10:00ی ئەمڕۆ هەینی 20-11-2026ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، باسی لە یارییەکە کرد و "بە حەرام و زۆر خراپ" پێناسەی کرد.


شێرکاوەیی گوتی: "دیمەنەکانی نێو یارییەکە زۆر نەشیاون و نەگونجاون بۆ نێو خێزانەکان، بۆیە یەکێتیی زانایان ئەم یارییە بە باش نازانێ، چونکە هاندانی بۆ تووندوتیژی و بەفیڕۆدانی کات تێدایە و تێچووی زۆریشی هەیە، بە دڵنیاییەوە حەرامە و دروست نییە؛ فرۆشتن و مامەڵەکردن بەو یارییە دروست نییە."


گوتەبێژی یەکێتیی زانایان گوتی: "لە یارییەکەدا هاندانی گەنجان بۆ بەکارهێنانی تووندوتیژی و دیمەنی زۆر زۆر نەشیاوی تێدایە و هانی نەهێشتنی سنوورە قەدەخەکراوەکان دەدات؛ گەنج رادەهێنێ کە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و خواردنەوەی مادە کحولییەکان شتێکی ئاساییە، دیمەنی بەدڕەوشتی تێدایە بۆیە ئێمە بە حەرامی دادەنێین."


د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێ: "ناکرێ یارییەک بێتە هەرێمی کوردستان لەجیاتی گەنجان بۆ پێشکەوتن ببات دەیانبات بۆ کاری خراپە؛ گەنجێک لە دونیای ئەم یارییانە بێتە دەرەوە رەنگە دەیان کێشە بۆ قوتابخانە و ماڵ دروست بکات، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەم بێنە سەر هێڵ و بە زووترین کات رێگە لەو یارییە بگرن کە مەترسییە لەسەر خێزان و گەنجان بەتایبەت."


شێرکاوەیی ئاماژەی بەوە کرد، پێشتر یاریی هاوشێوە و مامەڵەی ئەلیکترۆنی کە زیانی بە خەڵک گەیاندووە حەرامیان کردووە و بەشێکی هاونیشتمانییان بەدەم فەتواکەیانەوە چوون.


گوتەبێژی یەکێتیی زانایان گوتیشی، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن بۆ قەدەخەکردنی یارییەکە.


پێنجشەممە 19-11-2026 نوێترین وەشانی GTA بڵاوبووەوە و خرایە بەردەست بەکارهێنەرانی لە جیهاندا.


بابەتی پەیوەندیدار

401 بریکاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن
هەواڵە ناوخۆییەکان20-11-2026

401 بریکاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە