رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی پێنجوێن دەڵێ، هەشت تەنکەر نەوت لە پارێزگاری سلێمانییەوە گەیشتوونەتە پێنجوێن و دابەشکردنی 100 لیتر نەوت بەسەر هاونیشتمانییاندا دەستیپێکرد.
رۆژی شەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2026، عەدنان کاکەڕەش، قایمقامی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "بڕی یەکەمی نەوت کە هەشت تەنکەر بوو، گەیشتە پێنجوێن و هەر ماڵێک 100 لیتر نەوتی پێ دەدرێ."
سەبارەت بە نرخەکەی، قایمقامی پێنجوێن گوتی: " 100 لیترەکە بە 33 هەزار دینار دەدرێتە هاونیشتمانییان، بەو پێیەی تەنکەرەکان بژمێریان پێوەیە نەوتەکە تەنیا دەکرێتە بەرمیلەوە و بە دەبە وەرناگیرێ."
بە گوتەی قایمقامی پێنجوێن، "لە قۆناخی یەکەمدا ئەو بڕە نەوتەی گەیشتووە لە دوو رۆژدا بەسەر پێنج هەزار ماڵدا دابەش دەکرێ و ماڵەکانی دیکەش لە قۆناخی دووەمدا نەوتیان بەسەردا دابەش دەکرێت."
لە سنووری پێنجوێن 11552 هاوبەشی نەوت تۆمارکراون. قایمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو بڕەی کە دابەش دەکرێ زۆر کەمە و بەشی ناوچەیەکی ساردی وەک پێنجوێن ناکات."



