کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان

لۆگۆی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان

هەواڵە ناوخۆییەکان

گوتەبێژی یەکێتیی زانایان بۆ رووداو: پێشێلکردنی دەستوور تاوانە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا کۆدەبێتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا کۆدەبێتەوە

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان: زمانی سەربازی بە تەواوی رەت دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان: زمانی سەربازی بە تەواوی رەت دەکەینەوە

روونکردنەوەی حکومەت لەبارەی نرخی کارەبا لە پرۆژەکاندا
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

روونکردنەوەی حکومەت لەبارەی نرخی کارەبا لە پرۆژەکاندا

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەڵێ، راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نیگەرانی کردوون و دەڵێ، پێشێلکردنی دەستوور تاوانە.


رۆژی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەوەی بیستمان لە راگەیێندراوی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق زۆر نیگەرانی کردین، لەبەر ئەوەی زمانی هەڕەشە و سەپاندن خزمەت بە گەلانی عێراق و پرۆسەی سیاسی ناکات. پێویستە بە دیالۆگ و لەسەر بنەمای هاوبەشی، هەنگاوەکان بنرێن."


گوتەبێژی یەکێتیی زانایان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "کورد هاوبەشێکی سەرەکییە و خاوەن هەرێمێکی یاسایی و مافی دەستوورییە، ناکرێ بە میزاج یان دروستکردنی کۆسپ و بەربەست مامەڵەی لەگەڵ بکرێ، چونکە پێشێلکردنی دەستوور لەسەر حیسابی مافی نەتەوەیەکی وەک کورد تاوانە و پێشهاتێکی مەترسیدارە".


یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی هەڵویست لە ناوەندە ئاینییەکانی فیدراڵ دەکات و دەڵێ: "هەرێمی کوردستان تەنیا سنوور و جوگرافیا نییە، بەڵکو نیشتمانی نەتەوەیەکی خاوەن شکۆ و مێژوویەکی پڕ قوربانی و دەریایەک خوێن و خەبات و شەهیدە. جەخت لە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی نیشتمانیی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە، کە زامنی سەرکەوتن و رەواندنەوەی مەترسییەکان و گەیشتنە بە مافی نەتەوەیی، هاوکات ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانیی گەورەیە، چونکە پارێزگاری لە نەتەوە و خاک و ئایین بەشێکی دیندارییە و ئەرکێکی پێویست و هەنووکەیی بزاڤی نەتەوەییە."


یەکێتیی زانایان بە پێویستی دەزانێت هەمووان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن و بە زمانی ئاشتی و دیالۆگ هەنگاو بنێن.


ئەم هەڵوێستەی یەکێتیی زانایان دوای ئەوە دێت کە دوێنێ، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق زنجیرەیەک بڕیاری عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقی لەبارەی دۆسیەی نەوت و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا کۆدەبێتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا کۆدەبێتەوە

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان: زمانی سەربازی بە تەواوی رەت دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان: زمانی سەربازی بە تەواوی رەت دەکەینەوە

روونکردنەوەی حکومەت لەبارەی نرخی کارەبا لە پرۆژەکاندا
هەواڵە ناوخۆییەکان25-11-2026

روونکردنەوەی حکومەت لەبارەی نرخی کارەبا لە پرۆژەکاندا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە