کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک نەوت دەکاتە نێو بەرمیلی خەڵک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەسێک نەوت دەکاتە نێو بەرمیلی خەڵک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری هەڵەبجە دەستپێدەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

سبەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری هەڵەبجە دەستپێدەکات

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر رایگەیاند، سەرەڕای دابەشکردنی نەوتی ماڵان، جارێکی دیکە نرخی بازرگانیی نەوت بەرزبووەتەوە. باسی لەوەشکرد: "ناردنی نەوتی بەغدا زۆر خاوبووەتەوە و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ئەو بەشە نەوتەی راگرتووە کە بۆ پاڵاوگەکانی نێوخۆ دەهات"، بەڵام لە دهۆکدا لە بەرزیدا ماوەتەوە و لە سلێمانیشدا جێگیرە.


رۆژی شەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرەڕای دابەشکردنی نەوتی ماڵان، بەڵام جارێکی دیکە نرخی بازرگانیی نەوتی ماڵان بەرزبووەوە؛ بەهۆی ئەوەی دابەشکردنی بەغدا زۆر خاوە و کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداشی هاتووەتەسەر، یەکجاری ناردنیشیان خاوکردووەتەوە."


لەبارەی دۆخی بازاڕ و نرخی بەنزین و گازەوە، سەرباز کەریم گوتی: "لە بازاڕەکانیشدا خواستی لەسەر نییە، بەڵام مەوادی کەمە؛ ئەو بەشەشی بۆ پاڵاوگەکانی نێوخۆ دەهات عەلی زەیدی ئەوەشی راگرتووە، ئەگەر لەبەرئەوە نەبووایە گاز و بەنزین زۆر هەرزان دەبوو."


هەفتەی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوت بەهۆی دابەشکردنی نەوتی حکومییەوە لە نزیکەی 400 هەزار دینارەوە دابەزی بۆ 330 هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەیشتووەتە 355 هەزار دینار.


لە سنووری پارێزگای دهۆکدا نرخ لە بەرزیدا ماوەتەوە؛ ئەحمەد جەمال، نوێنەری بەنزینخانەی مەتین و نەوتفرۆش لە دهۆکدا، بە رووداوی گوت: "دەست بە دابەشکردنی نەوتی حکومی کراوە، بەڵام بڕەکەی کەمە و هێشتا لە هەموو شوێنێکیشدا دابەشنەکراوە، هەروەها ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداش بووەتە هۆی ئەوەی نرخ لە بەرزیدا بمێنێتەوە؛ بەرمیلی بە 375 هەزار دینار دەفرۆشرێت."


بەهمەن قادر، گوتەبێژ و نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانی، بە رووداوی راگەیاند: "لەدوای دابەشکردنی نەوتی حکومی نرخی بەرمیلێک نەوت لە 370 هەزارەوە دابەزیوە بۆ 320 بۆ 325 هەزار و ئێستاش بە هەمان نرخە و بەرزنەبووەتەوە."


رۆژی سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوت بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بارکراوە؛ رۆژی دواتر دابەشکردن لە دهۆکدا دەستیپێکرد؛ دواتر لە پارێزگاکانی دیکەشدا دەستیپێکرد.


ناردنی ئەم بەشە نەوتە دوای ئەوە هات کە رۆژی 2ـی ئەم مانگە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری ناردنی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان دا؛ دواتریش لە 4ـی مانگدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی رەزامەندیی لەسەر دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت دەربڕی.



بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری هەڵەبجە دەستپێدەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

سبەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری هەڵەبجە دەستپێدەکات

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە