Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێەی میهرداد محەممەدی نیا و ئەشکان مالیکی

وێەی میهرداد محەممەدی نیا و ئەشکان مالیکی

ئێران01-06-2026

ئێران دوو بەندکراوی کوردی لەسێدارە دا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران: لە کەشێکی بێمتمانەییەدا دانوستاندن دەکەین
ئێران01-06-2026

ئێران: لە کەشێکی بێمتمانەییەدا دانوستاندن دەکەین

لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: هیچ پابەندییەکمان لە بواری ئەتۆمدا بۆ ئەمریکییەکان دەرنەبڕيوە
ئێران01-06-2026

لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: هیچ پابەندییەکمان لە بواری ئەتۆمدا بۆ ئەمریکییەکان دەرنەبڕيوە

سوپای پاسداران بنکەیەکی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج و هۆشداری دەدات
ئێران01-06-2026

سوپای پاسداران بنکەیەکی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج و هۆشداری دەدات


رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێ، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد جێبەجێ کراوە کە پێشتر لە خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی وڵاتەکەدا لە تاران دەستگیرکرابوون.


رۆژی دووشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2026، ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی دەسەڵاتی دادی ئێران (میزان) پشتڕاستی کردەوە، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی میهرداد محەممەدی نیا و ئەشکان مالیکی جێبەجێکراوە.

بەگوێرەی میزان، میهرداد و ئەشکان بە گڕتێبەردانی مزگەوتی ناوچەی نەسری تاران، بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و تێکدانی سامانی گشتی تۆمەتبارکرابوون.

میزان ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای تێپەڕاندنی قۆناخە یاساییەکان لەلایەن دیوانی باڵای دادوەریی وڵاتەکە، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.  

بەگوێرەی میدیای ئێران، ئەشکان مالیکی دانی بەوەدا ناوە کە لەکاتی خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێراندا کە کانوونی یەکەمی پار دەستیان پێکرد، لەگەڵ میهرداد محەممەدی نیا دوو ماتۆرسکیلی پۆلیسیان سووتاندووە و شووشەی مزگەوتی جەعفەریی گەڕەکی نەسری تارانیان شکاندووە.

بەگوێرەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، میهرداد محەممەدی نیا و ئەشکان مالیکی خەڵکی ساری قوروەی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانن و سزای هەردوو بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکراوە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە ساڵانە زۆرترین سزای لەسێدارەدان تێیدا جێبەجێ دەکرێت.
 
لە سەرەتای مانگی ئادارەوە نزیکەی 30 کەس لە ئێران بە "تاوان"ی پەیوەندیدار بە ''بەرەنگاربوونەوەی چەکداری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و هاوکاریکردنی ئیسرائیل و ئەمریکا'' لەسێدارە دراون.
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد01-06-2026