Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئێران01-06-2026

ئێران: لە کەشێکی بێمتمانەییەدا دانوستاندن دەکەین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران دوو بەندکراوی کوردی لەسێدارە دا
ئێران01-06-2026

ئێران دوو بەندکراوی کوردی لەسێدارە دا

لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: هیچ پابەندییەکمان لە بواری ئەتۆمدا بۆ ئەمریکییەکان دەرنەبڕيوە
ئێران01-06-2026

لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: هیچ پابەندییەکمان لە بواری ئەتۆمدا بۆ ئەمریکییەکان دەرنەبڕيوە

سوپای پاسداران بنکەیەکی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج و هۆشداری دەدات
ئێران01-06-2026

سوپای پاسداران بنکەیەکی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج و هۆشداری دەدات

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات رێگە نەدەن ئەمریکا خاکەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر ئیران بەکاربهێنێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، گۆڕانکاریی لە هەڵوێستیەکانی واشنتن هۆکارە بۆ نەگەیشتن بە رێککەوتنێکی یەکلاییکەرەوە.


رۆژی دووشەممە، 01-06-2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا باسی لە هۆکارەکانی نەگەیشتنە ئەنجامی دانوستاندنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا کرد و رایگەیاند: ''ئێمە لە سەرەتاوە دەمانزانی خەریکە لە کەشێکی بێمتمانەییدا دانوستاندن دەکەین.''
 
بەگوتەی ئیسماعیل بەقایی، هێشتا ئاڵوگۆڕی پەیام لەنێوان واشنتن و تاران بەردەوامە، ''بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کە دیپلۆماسی شوێنگرەوەی هێز نییە، هەروەها دانوستاندن دەرخەری متمانە لەنێوان لایەنەکانی دانوستاندنکار نییە، دەبێ ئەوانە لە یەکدی جیا بکرێنەوە.''

سەرەڕای هەبوونی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لەنێوان ئەمریکا و ئێران، هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکی یەکلاییکەرەوە بۆ کۆتاییهێنانی یەکجاری بە جەنگ. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: ''ئەمریکا سەبارەت بە دانوستاندن بەردەوام هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێ و داواکاریی نوێ یان دژ بە یەک دەخاتەڕوو، ئەوەش هۆکارە بۆ نەگەیشتن بە رێککەوتن.''

وەک هۆکارێکی دیکە بۆ نەگەیشتن بە رێککەوتنێکی یەکلاییکەرەوە لەنێوان تاران و واشنتن، بەقایی باس لە رۆڵی ''نەرێنی''ـی ئیسرائیل دەکات لە ناوچەکەدا و دەڵێت: ''ئاساییە ئەم هۆکارانە ببنەهۆی درێژبوونەوەی پڕۆسەی دانوستاندن.''

''پێویستە بەرەی لوبنانیش لە هەر ئاگربەستێکدا بێت''

لە بەشێکی قسەکانیدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لە ئاگربەستی لوبنان کرد لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا و گوتی، ئیسرائیل چەندین جار ئاگربەستەکەی پێشێلکردووە و رایگەیاند: ''ئێمە جەختمان لەوە کردووەتەوە، لوبنان بەشی جیانەکراوەی هەر ئاگربەست و رێککەوتنێکی کۆتایی دەبێت، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.''

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ رێککەوتن، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی هێرشێکی سوپای ئەمریکا بۆسەر دوورگەی سیریک لە پارێزگای هورمزگان، بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکای کردووەتە ئامانج، بەڵام ئاماژەی بە شوێنی وردی ئەو بنکە سەربازییە نەکردووە. ئیسماعیل بەقایی سەبارەت بە هێرشەکە ئاماژەی بەوەش کرد: ''ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئاگربەستی پێشێلکردووە، بۆیە ئێمە هەر هەنگاوێکی پێویست دەنێین بۆ بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ئارامیی ناوچە.''

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، گەرەنتی لە تاران وەرگرتووە کە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات. هاوکات راپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژەیەکی نوێی ئاشتی بە مەرجی "قورستر'' بۆ ئێران ناردووە. ئیسماعیل بەقایی گوتی: ''بێگومان هەر گۆڕانکارییەک [لە یاداشتەکەدا] بکرێ، لایەنی بەرامبەریش دەبێ بۆچوون و تێبینییەکانی خۆی تێدا بگونجێنێت، ناکرێ بە شێوەی تاکلایەنە گۆڕانکارییەکان بخرێنەڕوو.''

''نابێ لە وڵاتانی ناوچەکەوە هێرش بکرێتە سەرمان''

دوای راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە ناوچەکە، سوپای کوێت بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی رووبەڕووی هێرشێکی درۆنی و مووشەکی بووەتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ''هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئێران، پابەندییە یاسایی، ئەخلاقی و دراوسێیەتیی خۆیان جێبەجێ ناکەن و خاکەکەیان دەخەنە ژێردەستی ئەمریکا بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئێران.''

بەقایی هۆشداری بە وڵاتانی ناوچەکە دا ئەزموونی پێشووی کاردانەوەکانی ئێران لەبەرچاو بگرن و داوای لێکردن، رێگە نەدەن ئەمریکا و ئیسرائیل لە خاکی ئەوانەوە، هێرش بکەنە سەر خاک و بەرژەوەندییەکانی ئێران.

''کار لەسەر ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان دەکەین''

ئێران داوای ئازادکردنی 12 ملیار دۆلار لە داراییە بلۆککراوەکانی دەکات، بەرلەوەی بچێتە نێو دانوستاندنی جیدییەوە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: ''ئێمە بەدوای وەرگرتنی مافی گەلی ئێرانەوەین کە بە ناحەق دەستی بەسەردا گیراوە. ئەوە داواکارییەکی یەکلاییکەرەوە دەبێ.''

بەگوتەی ئیسماعیل بەقایی، ئێستا تیمی ئابووری و دارایی سەر بە بانکی ناوەندیی ئێران و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، کار لەسەر داڕشتنی میکانیزمی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی وڵاتەکە دەکەن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری رێککەوتندا ئەمریکا نەتوانێت خۆی لە پابەندبوون بدزێتەوە.

پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد01-06-2026