رووداو دیجیتاڵ
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دامەزراوەی پێترۆکیمیایی لە ماهشەهری خوزستان و بەرپرسانی پارێزگاکە دەڵێن، دامەزراوەکە زیانی ئابووری بەرکەوتووە.
رۆژی دووشەممە، 8ـی حوزەیرانی 2026، پەیوەندییە گشتییەکانی فەرمانگەی باری نائاسایی ماهشەهری خوزستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی کاژێر 7:30 لە هێرشی رژێمی ئەمریکی-زایۆنی، بە دوو مووشەک دامەزراوەی پترۆکیمیایی کاروون لە ناوچەی تایبەتی ئابووری بۆردوومان کرا."
بەپێی راگەیێندراوەکە، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هاوکات وەلیوڵڵا حەیاتی، جێگری پارێزگاری خوزستان بۆ کاروباری ئەمنی پشتراستی کردەوە کە دامەزراوەی پترۆکیمیایی کارون بەر هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل کەوتووە و بەشێکیشی زیانی بەرکەوتووە.
سوپای ئیسرائیل لە وەڵامە هێرشی مووشەکی شەوی رابردوو و بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئێران، هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ئێران.
میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، چەندین شوێن لە تاران، کەرەج و ئیسفەهان بۆردوومان کراون.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
