رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانیان لە جێبەجێکردنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوامن و تاوەکو ئێستا ئاراستەی 136 کەشتییان گۆڕیوە.
رۆژی هەینی، 12ی حوزەیرانی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، 9 کەشتیی دیکەیشیان لە کەنداو پەکخستووە تاوەکو "دڵنیابین لە پابەندبوونیان بە بڕیاری گەمارۆکە".
واشنتن لە 13ى نیسانى 2026 گەمارۆی خستەسەر بەندەرەکانى ئێران و ئامانج لێی راگرتنی تێپەڕبوونى هەر کەشتییەکە لە بەندەرەکانی ئێرانەوە و بۆ بەندەرەکانی ئێران.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێ تاوەکو رێککەوتن لەگەڵ ئێران واژۆدەکرێ.



.jpg&w=3840&q=75)