رووداو دیجیتاڵ
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، لە وەڵامی "دەستدرێژییەکانی ئەمریکا" بۆ سەر باشووری وڵاتەکەی، لە رێگەی درۆنەکانیانەوە سیستمی پاتریۆت و چەند ئامانجێکی سەربازیی ئەمریکایان لە کوێت و بەحرەین بۆردوومان کردووە.
رۆژی یەکشەممە، 12-7-2026 پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چەند کاژێری رابردوودا، لە وەڵامی بەردەوامیی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی باشووری ئێران، بە درۆنی "بۆمبڕێژکراو" هێرشیان کردووەتە سەر
سوپای ئەمریکا لە کوێت.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، لەو هێرشانەدا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی "پاتریۆت"، کۆگایەکی تەقەمەنی و وێستگەیەکی راداری سوپای ئەمریکا لە کوێت کراونەتە ئامانج و پێکراون.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە شەپۆلێکی دیکەی هێرشە درۆنییەکاندا، سوپای ئێران "سیستەمی پەیوەندی و وێستگەی راداری" سوپای ئەمریکای لە بەحرێن پێکاوە.
سوپای ئێران لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت: "بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەم جۆرە جووڵانە و نائارامیی ناوچەکە" لە ئەستۆی ئەو و ئیسرائیل دایە. هەروەها جەخت دەکەنەوە کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشەکان، "وەڵامی تووندترمان دەبێت."
ئەو هێرشانەی ئێران بۆ سەر کوێت و بەحرێن، لە وەڵامی هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئەمریکا بوون بۆ سەر چەند شارێکی باشووری ئێران.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا، ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ و شوێنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی جۆری MQ9یان لە بنکەی "شازادە حەسەن" لە ئوردن "تێکشکاندووە."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، سوپای پاسداران هۆشداریی تووند دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رایدەگەیێنێت: "بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا، وەڵامی زۆر تووندتر و کوشندەتری بەدوادا دێت."
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆ جاری سێیەم لەم مانگەدا ئەمریکا هێرشی کردەوە سەر ئێران، بە گوێرەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هێرشەکە لە وەڵامی هێرشێکی ئێران بووە بۆ سەر کەشتییەک لە تەنگەی هورمز.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان وەڵامی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داوەتەوە، کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کراون.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)