رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ئێران، 30 هاووڵاتی سڤیل کوژراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تەممووزی 2026 فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئامارێکی لەبارەی ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوودا بۆ سەر باشووری وڵات، زیاتر لە 30 هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە."
گوتەبێژی حکومەتی ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانی کوژراوان دەڵێت، حکومەت بە هەموو توانایەکەوە لە پاڵ گەلەکەیدا دەبێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمریکا بە چەندین قۆناخ هێرشی کردووەتەوە سەر بنکە سەربازی و کۆگەکانی چەک، تەقەمەنی، درۆن و مووشەک لە پارێزگاکانی ئیسفەهان و مەرکەزی لە ناوەڕاستی ئێران، پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگاکانی هورمزگان، بووشەهر، سیستان و بەلووچستان و خوزستان لە باشوور، باشووری رۆژهەڵات و باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە.
دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆش، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەندین ناوچە لە باشووری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بوون.
لە بەرامبەردا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش چەندین هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو.

.jpg&w=3840&q=75)

