رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکایان لە ناوچەی روکبان لە ئوردن کردووەتە ئامانج و چەند سەربازێکیان کوشتووە.
سوپای پاسداران ئەمڕۆ 21ی تەممووزی 2026،لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامیی قۆناخی دووەمی شەپۆلی 24ـی ئۆپەراسیۆنی "نەسر 2"ـدا لەلایەن هێزەکانی ئاسمانی سوپای پاسدارانەوە هێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵگەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی روکبان لەسەر سنووری ئوردن
پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکات، لە ئەنجامی هێرشەکاندا چەند سەربازێکی ئەمریکییان کوشتووە، بەڵام ئەمریکا هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.
سوپای پاسداران ئاماژە بە قسەکانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەکات و دەڵێت: "ئەو کە خۆی بە تاوانباری جەنگ دادەنرێت، کوژراوەکانیان بە پاڵەوان ناودەبات و ئامارەکانیشیان زۆر کەمتر لە ژمارەی راستیی خۆی پێشاندەدات، لە کولتووری هیچ گەلێکدا، ئەو سەربازانەی کە چەکی پێشکەوتوو بۆ کوشتنی منداڵانی بێتاوان بەکاردەهێنن، بە پاڵەوان ناونابرێن."
رۆژی 17ی تەممووزی 2026، ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا ( سێنتکۆم) رایگەیاندبوو، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی (مووەفەق سەڵتی ) لە ئوردن دوو سەربازی ئەمریکا کوژران و سەربازێکیش بێسەروشوێنە.
دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران و ئەمریکا پێی ناوەتە دەیەمین رۆژییەوە، ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گەڕێکی نوێی هێرشەکانیدا بۆ سەر ئێران، ناوچەکانی، کونارەک، دەوروپشتی شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، چابەهار، سیریک و بەندەری لەنگە و بەندەر عەباسی بۆردوومانکرد.

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
