کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

لۆگۆی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران

حدکا وەڵامی سەرکۆنسووڵی ئێران دەداتەوە: ئێمە قوربانیی تیرۆری سیاسین

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

09-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد09-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سزای لێدانی قامچیی بەسەر خانمە هونەرمەندێکی ئێران دا جێبەجێ کرا
ئێران23-11-2026

سزای لێدانی قامچیی بەسەر خانمە هونەرمەندێکی ئێران دا جێبەجێ کرا

ئێران داوای 290 ملیار دۆلاری قەرەبوو لە ئەمریکا دەکات
ئێران23-11-2026

ئێران داوای 290 ملیار دۆلاری قەرەبوو لە ئەمریکا دەکات

ئێران هەناردەکردنی تەماتە، پیاز و پەتاتەی قەدەخە کرد
ئێران23-11-2026

ئێران هەناردەکردنی تەماتە، پیاز و پەتاتەی قەدەخە کرد

رووداو دیجیتاڵ

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) وەڵامی فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دەداتەوە و دەڵێ، حیزبەکەی و گەلی کورد قوربانیی سیاسەتی "تیرۆری سیاسی و سەرکوتکاری"ی کۆماری ئیسلامن.


رۆژی هەینی، 9ـی تشرینی یەکەمی 2026، ناوەندی کارگێڕیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە وەڵامێکە بۆ فەرامەرز ئەسەدی لە هەڤپەیڤینێکی تایبەت لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، کە تێیدا پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە "تاقمی تیرۆریستی و تێکدەر" ناوبردبوو.

لە راگەیێندراوەکەی حیزبی دیموکراتدا هاتووە: "ئەوەی لە مێژووی چەند دەیەی رابردوودا رووی داوە، نیشان دەدا حیزبی دێموکرات و رێبەرانی، قوربانیی سیاسەتی تیرۆری سیاسی و سەرکوت بەهۆی کۆماری ئیسلامییەوە بوون؛ هەروەها سەرکوتی خەڵکی کوردستان، کوشتن و زیندانیکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و هەوڵدان بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ناڕەزایەتی لە کۆمەڵگەی کوردستان، بەشێکن لە مێژووی مامەڵەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کوردستان."

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەشڵێت: "ئەوەی کۆماری ئیسلامی دەبێ بیزانێ و دەیزانێ ئەوەیە خەباتی مافخوازانەی کورد لە ئێران بە تیرۆر و سەرکوت و مووشەکباران لەبن نایەت، بەڵکو بۆ ساتێکیش ناوەستێ."

راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات: "دواجار رژێم دەبێ لە بەرامبەر مێژووی سەرکوت و تیرۆرە سیاسییەکانی دەرهەق بە جووڵانەوەی کورد و دژبەرانی سیاسی لە ئێران وەڵامدەر بێت. بێگومان چارەنووس و داهاتووی رژێمێکیش کە بە سیاسەتی تیرۆر و ناسەقامگیریی ئەمنییەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانی بە بارمتە گرتووە، هەر رووخان و هەرەسهێنانە."

فەرامەرز ئەسەدی چی گوتبوو؟
وەڵامەکەی حیزبی دیموکرات دوای ئەوە هات کە فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر رۆژی 8ی ئەم مانگە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو باسی لە پرسی بۆردوومانەکان و دۆخی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو هەرێمی کوردستاندا کرد.

ئەسەدی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستاندا تەنیا دوو ئامانجی هەبووە: بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و "تاقمە جوداییخوازە دژە شۆڕشەکان".

سەرکۆنسووڵی ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە تەنانەت دوای جەنگ و رێککەوتنەکانیش، ئەندامانی حیزبی دیموکراتی ئێران "چوونەتە نێوخۆی ئێران و پێشنوێژێکی هەینی و مامۆستایەکیان تیرۆر کردووە". 

فەرامەرز ئەسەدی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان لەرێگەی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە داوای رێوشوێنی یاسایی دەکەن دژی بەرپرسانی ئەو حیزبانە.

هەروەها ئەسەدی ئەو بنکە و کەمپانەی کە دەکرێنە ئامانج بە "سەربازگەی گرووپە دژە شۆڕشەکان" ناوبرد نەوەک خەڵکی سڤیل و تۆمەتباری کردن بەوەی پەیوەندی و هاوئاهەنگییان لەگەڵ ئیسرائیل دژی بنکە ئەمنییەکانی ئێران هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

سزای لێدانی قامچیی بەسەر خانمە هونەرمەندێکی ئێران دا جێبەجێ کرا
ئێران23-11-2026

سزای لێدانی قامچیی بەسەر خانمە هونەرمەندێکی ئێران دا جێبەجێ کرا

ئێران داوای 290 ملیار دۆلاری قەرەبوو لە ئەمریکا دەکات
ئێران23-11-2026

ئێران داوای 290 ملیار دۆلاری قەرەبوو لە ئەمریکا دەکات

ئێران هەناردەکردنی تەماتە، پیاز و پەتاتەی قەدەخە کرد
ئێران23-11-2026

ئێران هەناردەکردنی تەماتە، پیاز و پەتاتەی قەدەخە کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە