رووداو دیجیتاڵ
کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەکاتی کارکردندا لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک لە شاری تاران کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پاوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کرێکارەکە ناوی یاسر حەیدەرینیایە، لەکاتی کارکردنی لە رووکاری باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە شاری تاران بەربووەتەوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، یاسر حەیدەرینیا تەمەنی 35 ساڵ بووە، دانیشتووی گوندی "زەوەر"ی سەر بە شاری پاوە بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بۆ بژێویی ژیان چووبووە تاران.
نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتیی کار لە ئێران، هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانی کرێکارانە؛ بەپێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، پار (21-32025 تاوەکو 21-3-2026) لانیکەم هەزار و 876 کرێکار لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 36 هەزار کرێکاری دیکەش بریندار و کەمئەندام بوون.



.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)