کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بۆردومانی حووسییەکانی یەمەن- ئەرشیف

بۆردومانی حووسییەکانی یەمەن- ئەرشیف

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

حووسییەکانی یەمەن: فڕۆکەکانی سعودیە بەلەمێکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج و 19 کەس کوژراون

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران گەورەترین هەڕەشەی مێژووە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست19-11-2026

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران گەورەترین هەڕەشەی مێژووە

بەرگریی شارستانیی سعودیە: حووسییەکان هێرشیان کردە سەر تاوەرێکی دارایی لە ریاز
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست19-11-2026

بەرگریی شارستانیی سعودیە: حووسییەکان هێرشیان کردە سەر تاوەرێکی دارایی لە ریاز

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ


حووسییەکانی یەمەن رۆژی هەینی هێزەکانی سعودیەیان تۆمەتبار کرد بەوەی هێرشیان کردووەتە سەر بەلەمێکی مەدەنی و بەهۆیەوە 19 کەس کوژراون.


دوای چەند ساڵێک لە ئارامیی، ململانێکان لە مانگی تەممووزدا سەریانهەڵدایەوە، کە تێیدا حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی بە پشتیوانیی سعودیە، دژی حووسییەکان دەجەنگێت.


ئەنیس ئەسەبەحی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حووسییەکان رۆژی هەینی سەرکۆنەی ئەو کارەی کرد و بە "کۆمەڵکوژییەکی تۆقێنەر" ناوی برد "کە لەلایەن فڕۆکەکانی دوژمنی سعودییەوە کراوە و بەلەمێکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج کە "زیاتر لە 25 ئاوارەی هەڵگرتبوو؛ لە ئەنجامدا 19 کەسی سڤیل" کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.


ئەسەبەحی گوتیشی: "بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ئاوارەکان تاوانێکی تەواوی جەنگە و پێشێلکارییەکی زەقی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤە."


بەگوێرەی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرەی سەر بە حووسییەکان، لەنێو کوژراوەکاندا هەشت منداڵ و شەش ژن هەن.


ئەسەبەحی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەش کردووە، بەلەمەکە لە ناوچەی راس ئەلعەرەوە بەرەو حەیس لە باشووری وڵاتەکە گەشتی دەکرد.


هاوکات میدیای حووسییەکان، لەنێویاندا ئەنساروڵڵا و ئاژانسی هەواڵیی سەبا، رۆژی هەینی بڵاویانکردەوە کە فڕۆکەکانی سعودیە بۆردوومانی سەنعای پایتەختی یەمەنیان کردووە؛ بەگوێرەی ئەنساروڵڵا، هێرشیان کردووەتە سەر شاری تەعزیش لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە.


جەنگی نێوخۆیی درێژخایەنی یەمەن، کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی جیهان، لە ساڵی 2022دا دوای جێبەجێکردنی ئاگربەست وەستابوو، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا جارێکی دیکە هەڵگیرسایەوە.


ئێستا حووسییەکان لە شاری عەدەن نزیک بوونەتەوە کە پایتەختی کاتیی حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتییە، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی جەنگدا پێشڕەوییەکی بەرفراوانیان لەسەر زەوی بەدەستهێناوە.


بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەم گەڕە نوێیەی شەڕ و پێکدادانەکاندا زیاتر لە 1,600 کەس کوژراون و زیاتر لە 300,000 کەسی دیکەش ئاوارە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران گەورەترین هەڕەشەی مێژووە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست19-11-2026

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران گەورەترین هەڕەشەی مێژووە

بەرگریی شارستانیی سعودیە: حووسییەکان هێرشیان کردە سەر تاوەرێکی دارایی لە ریاز
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست19-11-2026

بەرگریی شارستانیی سعودیە: حووسییەکان هێرشیان کردە سەر تاوەرێکی دارایی لە ریاز

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118,000% بەرزبووەتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە