رووداو دیجیتاڵ
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت، پلانەکانی دۆناڵد ترەمپ و تیمەکەی بۆ گەمارۆدانی ئێران خەیاڵی و بێئەنجامن. دەشڵێت، سوورن لەسەر تێکشکاندنی گەمارۆکان و وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی نوێ.
موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "پلانەکانی ترەمپ و تیمە شکستخواردووەکەی بۆ گەمارۆدانی ئێران، هەر وەک چۆن ستراتیژییە جەنگییە شکستخواردووەکەیان خەیاڵی و بێسوود بوو، بە هەمان شێوە خەیاڵی و بێئەنجامن."
رەزایی لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لە ئامادەیی وڵاتەکەی کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە: "گەلی ئێران، هێزە چەکدارەکان و تەواوی دەسەڵات، بە ئیرادەیەکی پتەوەوە سوورن لەسەر ئەوەی ئەم گەمارۆیە تێکبشکێنن و بە هەموو هێزێکەوە وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی نوێ بدەنەوە."
لە ساڵی 1980ەوە ئەمریکا سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و شوباتی ئەم ساڵیش بە هاوئاهەنگی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر. لە 14ی تەممووزەوە ئەمریکا گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە.



