چاڤی هێرناندێزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بارسیلۆنا پێی وایە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی شایستەی نازناوی باشترین یاریزانی ساڵی 2013یە.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی چاڤی رایگەیاند، ئەگەر کارەکە بەدەست من بوایە ئەوا خەڵاتەکەم دەبەخشییە بە مێسی، چونکە ئەو ئێستاش باشترین یاریزانە جیهانە و هاوشێوەی ئەو نییە، هەر بۆیە مێسی توانی چوار ساڵ لەسەر یەک خەڵاتی تۆپی زیڕین بەدەست بێنێت و ببێتە باشترین یاریزان، ئێستاش هەمان توانا و لێهاتوویی ماوە، بۆیە پێموایە خەڵاتەکەی ئەمساڵیش هەر بۆ ئەوە.
هەنوکە دەرفەتی بەدەستهێنانی نازناوی باڵۆن دۆر بۆ رێبیری فەڕەنسی و رۆناڵدۆی پورتوگالی رەخساوە، بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی مێسی و پێشکەش نەکردنی ئاستێکی باش لە یارییەکانی یانەکەیدا.



