رووداو- تاران بە بڕیاری سەرۆکی شارەوانی تارانی پایتەختی ئێران، درووشمی "مردن بۆ ئەمریکا" لەسەر دیواری باڵەخانەکانی ئەو شارە رەشدەکرێنەوە و ئەو بڕیارە لە رۆژانی رابردوودا کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. سڕینەوەی درووشمی "مردن بۆ ئەمریکا" لەکاتێکدایە، کە لەماوەی 36 ساڵی رابردوودا لە زۆربەی بۆنە فەرمی و نافەرمییەکاندا ئەو درووشمە گوتراوەتەوە، سڕینەوەی ئەو درووشمانەش بە گۆڕانکارییەک دادەندرێت لە تێڕوانینی ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا.
عێراق11-08-2026دۆزینەوەی سێ پاشای شاراوە لە مێژووی ئاشوورییەکان؛ مێژوو هەمیشە بە ویستی براوەکان نانووسرێتەوە!