رووداو-سلێمانی پۆستێكی د.نههله مهحموود له فهیسبووك كە مەبەستی بوو هۆشیارییەكی تەندروستی بداتە خەڵكی، بە خێرایی بەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەوە. ئەو گوتبووی دوورنییە هەندێكجار خورانی چاوی منداڵ، بەهۆی هەبوونی ئەسپێ بێت لە برژانگی، هەروەك ئەو تێبینی حاڵەتێكی لەوجۆرەی كردبوو. ئەو حاڵەتەی د.نەهلە دەستنیشانی كردبوو، حاڵەتێكی گوازراوەیە و كەسی تووشبوو دەتوانێت ئەوانی دیكە تووشبكات، خۆپاراستنی تەندروستیش دەڵێن ئەوان لە خەمی رێگریی لە بڵاوبوونەوەی هەر حاڵەتێكی تەندروستیی گوازراوەدان. پەیڕەونەكردنی ستانداردە سەرەتاییەكانی تەندروستیی و ژیان لە ژینگەی قەرەباڵخ و داخراو، رێگەخۆشكەرن بۆ بڵاوبوونەوەی رشك و ئەسپێ بەنیو منداڵاندا. هەبوونی ژمارهیەكی بەرچاوی ئاوارە و خەڵكی بێ رێوشوێن و رۆیشتنی منداڵانی ئەوان بۆ ساواگە و باخچەكانی ساوایان، وادەكات ستانداردەكانی خاوێنی ئەو دامەزراوانەی كوردستانیش بێنەخوار ئەگەر بە وردی چاودێری نەكرێن.
کوردستان26-08-2026سەرۆک بارزانی: بەهیچ شێوەیەک رێگەنادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران