رووداو-سلێمانی
سەرەتای مانگی 10ی رابردوو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەندیکاکانی پزیشکان و دەرمانسازان و کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان کۆبووەوە و پێکەوە هەڵسەنگاندیان بۆ چۆنێتیی دیاریکردنی نرخی دەرمان کرد، دواتر بڕیاریاندا لە سەری ساڵی 2016 وە دەبێت نرخی دەرمان لە کوردستان یەکبخرێت.
ئێستاش كه كهمتر له ههفتهیهكی ماوە بۆ ئەو وادەیە، سەندیکاى دەرمانسازان وایدەبینن کاتێکى زۆرترى دەوێت تاوەکو ئەم بڕیارە لە سەرتاسەری باشورى کوردستان جێبەجێدەبێت.
بەشێک لە دەرمانسازەکانیش خۆیان بە قوربانیی جیاوازییەکانی نرخی دەرمان دەزانن و دەڵێن ئەوان پێیانخۆشە نرخی دەرمان لە کوردستان یەکبخرێت.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت تاوەکو ئێستا نرخی 3500 جۆر دەرمان لە باشوورى کوردستان یەکخراون و دوو هەفتەی سەرەتای 2016 یەکەمین وەجبەی دەرمانەکان بە نرخی یەکخراوەوە دەکەوێتە دەرمانخانەکان. بەو پێیەش رێی تێناچێ سەری ساڵ نرخی سەرجەم دەرمانەکان لە کوردستان یەکبخرێن.

