رووداو - سلێمانی
بەهۆى قەيرانى دارايى و گەڕانەوەی بەشێک لە ئاوارەکان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق،نرخی کرێی خانوو لە شاری سلێمانی دابەزیووە.
خاوەن نوسینگەکانی خانوبەرە دەڵێن بەهۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان کرێی خانوو لە شاری سلێمانی دابەزیووە و هاووڵاتیانیش پارەیان نییە مانگانە کرێی خانووی پێبدەن، بۆیە بەدوای رێگای دیکە دەگەڕێن بۆ دابینکردنی پارەکە.
یەکێک لەو چاکسازیانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی کردی، دیاریکردنی کرێی خانوو بوو کە بە پێی رووبەری زەوییەکە دەبێت. بە شێوەیەک کرێی خانوویەکی 100 مەتری دەبێت 200 هەزار دینار بێت، هەروەها خانوویەکی 300 مەتری دەبێت نرخەکەی 600 هەزار دینار بێت.