رووداو - کۆیە
25 ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کۆیە تێپەڕی و هاونیشتمانییەكانی ئەو شارەش، كە بەشداری ئەو رۆژە لەیادنەكراوە بوون، باس لە ساتەكانی راپەڕین دەكەن.
فەرهاد کەریم، لە رۆژی راپەڕینی کۆیەدا پێشمەرگە بووە و دیمەنەكانی راپەڕین بۆ پەیامنێری رووداو دەگێڕێتەوە.
پشتیوان کاکل، لە رۆژی 9ی ئاداردا لە مزگەوتی گەورەی کۆیەوە جاڕی راپەڕین دەدات، هەرچەندە خۆی لەو رۆژەدا ناوی لە هەڵهاتووانی سەربازییدا بوو.
بەرزان عەلی حەمە، پەیامنێری رووداو ڤیتییەكی لەبارەی راپەڕینەكەی كۆیە ئامادە كردووە و تێیدا گفتوگۆی لەگەڵ بەشداربوونی راپەڕینەكە كردووە.



.png&w=3840&q=75)