رووداو-هەولێر
گۆڤاری ئینستایڵی ئەڵمانی تایبەت بە تەندروستی ئاشکرایدەکەن رووتانەوەی قژ چەندین هۆکاری هەن هەندێکیان جەستەیی و هەندێکیان دەروونین، هەندێکیشیان تایبەت بەو شێوە هەڵانەی ژیانەی رۆژانەن.
گۆڤارەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد رووتانەوەی قژ پەیوەندی بە جگەرە کێشانەوە هەیە چونکە نیکۆتن دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوینبەرەکان و دەرەنجام ناچالاکبوونی سووڕی خوێن لە پێستی سەردا، هەر بەم جۆرەش کاتێک خوێن ناگاتە بنجی قژ و بەمشێوەیەش دەبێتە هۆی وەرینی قژ.
گۆڤارە ئەڵمانییەکە دەڵێت جگەرەکێشان کاریگەری لەسەر هاوسەنگی هۆڕمۆنەکانیش هەیە، کە لەئەگەری نا هاوسەنگییان دەبنە هۆی قژ رووتانەوە . هەر بۆیە داوا دەکەن لە جگەرە کێشان بەدوور بن، رووتانەوەی قژ پەیوەندی بە کەمی ڤیتامین ب12 و ئاسنیشەوە هەیە بە گوتەی توێژەرە ئەڵمانییەکان دەکرێت لەرێی سیستەمێکی خۆراکی تەندروستەوە ئاستی ئاسن و ب12 رێکبخرێت وەک ماسی و چەرەزات و سپێناخ.



.png&w=3840&q=75)