رووداو-هەولێر
وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا هۆشداریدەدات لە پەرداخە مسەکان کە زۆربەی کات بۆ خواردنەوە کحولییەکان بەکاردەهێندرێن و دەڵێ دەبنەهۆی ژەهراویبوون.
هۆشدارییەکە لە بەشی خواردنەوە کحولییەکان سەر بە ویلایەتی ئایۆوا هاتووە و تێیدا دەڵێن ماددەی مس کە بەشێوەیەکی سەرەکی لەو کوپانەدا بەکاردێت، مەترسی تەندروستی دەبێت.
دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکیش تایبەت بە پەرداخە مسییەکان و رێنماییەکانیان دەڵێن ئەو خواردنانەی پێوانەی ترشیان لە 6 کەمترە نابێت لە پەرداخە مسییەکاندا بخورێنەوە.
بەگشتی لە ئەمریکا و زۆربەی وڵاتان پەرداخە مسییەکان بۆ خواردنەوەی کحول و تێکەڵکردنی لەگەڵ لیمۆ بەکاردەهیندرێت ئەمەش رێژەی ترشییەکەیان زیاد دەکات.
کوپە مسییەکان بۆ رووپۆشکردنیان ماددەی نیکڵ بەکاردێت تاوەکو زیانی تەندروستیان نەبێت بەڵام بەپێی رێنماییە ئەمریکییەکان رێژەی زۆری کحول و ترشی کاریگەری لەسەر رووپۆشەکەش دەبێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبوون کە دەبێتە حاڵەتێک پێیدەگوترێت هایپەرکوپەرێمیا.



.png&w=3840&q=75)