رووداو - هەولێر
50 ئافرەت لە هەولێر کارە دەستییەکانی خۆیان لە پێشانگەیەکدا نمایش دەکەن و دەیفرۆشن.
تۆڕی گەنجانی نیشتمان بە هاوکاری ئیدارەی قەڵای هەولێر، پێشانگەیەکی سێ رۆژەی بۆ 50 کچ و ژن کردووەتەوە بۆ ئەوەی کارە دەستییەکانیان نمایش بکەن و بیفرۆشن. داهاتەکەشی بۆ ئافرەتەکان خۆیان دەبێت.
پێشانگەکە لە رۆژی 8-3-2018ـەوە دەستیپێکردووە، لە کاژێر 10:00ی بەیانی تاوەکو کاژێر 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. هاوکات ژمارەیەک چالاکی دیکە و کۆنسێرتی میوزیک بەڕێوەدەچێت.


.webp&w=3840&q=75)
