رووداو - هەولێر
عەفرین، ئەو شارەی رۆژئاوای کوردستانە کە شاعیرانی کورد لە زۆر هەڵبەستدا دەیناسێنن و زۆر گۆرانیبێژی ناسراویش گۆرانییان بۆی گوتووە، بەتایبەتی دوای هێرشی تورکیا.
عەفرین شاری هەردوو هونەرمەندی ناسراوی کورد جەمیل هۆرۆ و عەلی تیجۆ، ئەمڕۆ 53ـەمین رۆژە لەژێر هێرشی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازادە.
حەمید بەدرخان، هەڵبەستڤانی عەفرینی وەکو بڵێی پێش روودانی شەڕ پێشبینیی کردووە، شیعرێکی بەسەر عەفرین نووسیوە و لە بەشێکیدا دەڵێ "من نەفرەت لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە خاکی من و خێروبێری دەدزن".



