رووداو – رانیە
چەند قوتابییەكی قوتابخانەیەكی بنەڕەتی لە شارۆچكەی قەڵادزێ لە نێو قوتابخانەكەیان بە كێشە دێن، دواتر شەڕەكە دەبەنە دەرەوەی قوتابخانەكە و بە چەقۆ پەلاماری یەكدی دەدەن، یەكێك لە قوتابییەكان كە چەند چەقۆیەكی لێدەدرێ، دوای 13 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، كۆتایی هەفتەی رابردوو مرد.
ئەو شەڕە ئێوارەی رۆژی 14/2/2019 لە بەردەم قوتابخانەی بڵفەتی بنەڕەتی لە شارۆچكەی قەڵادزێ روویدا، بەو هۆیەوە قوتابییەكی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی دژوار حەسەن ئەحمەد بووە قوربانی.
بەگوتەی شایەتحاڵەكان، قوتابییەكان سەرەتا لە نێو قوتابخانە بەشەڕ هاتوون، لەوێ كۆتایی بە شەڕەكەیان هێنراوە، بەڵام دوای تەواوبوونی دەوامی قوتابخانە، جارێكی دیكە لە دەرەوەی قوتابخانە بە شەڕ هاتوون.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە (رووداو)ی گوت: "لە بەردەم قوتابخانەی بڵفەت، خوێندكارێك بە چەقۆ هێرشی كردە سەر هاوپۆلێكی خۆی و بە سەختی برینداری كرد، هەر ئەوكات دادوەر بەپێی ماددە 413 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی گرتنی بۆ خوێندكارەكە دەركرد، بەڵام لەبەرئەوەی خوێندكارە بریندارەكە مرد، دادوەر ماددە یاساییەكە دەگۆڕێت بۆ ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی".
سەبارەت بە هۆكاری رووداوەكە، بەرپرسەكەی پۆلیس دەڵێت: "ئەو خوێندكارانە لەنێو قوتابخانە بەشەڕ هاتوون، نازانین شەڕەكە لەسەر چی بووە، دوای دەوامیش دووبارە یەخەی یەكدییان گرتووەتەوە".
هەر لەوبارەوە عوسمان محەممەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ بە (رووداو)ی گوت: " لەدوای تەواوبوونی دەوامی خوێندن، قوتابییەكی بریندار گەیەندرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانە، چارەسەری سەرەتایی بۆ كرا، دەركەوت شەش چەقۆی لێدراوە، جگە لە سییەكانی، شاخوێنبەری دڵیشی گرتبوو، بۆیە بە پەلە ناردمان بۆ سلێمانی، بەڵام لەبەر سەختیی برینەكەی رۆژی 26/2/2019 گیانی دەرچوو".
خدر ئەحمەد، مامی دژوار دەڵێت هەرچەندە برازاكەی لە قوتابخانە زیرەك نەبوو، ساڵێكیش لە خوێندن دواكەوتبوو، بەڵام كوڕێكی بێ كێشە بووە.
سەبارەت بە شەڕی ئەو رۆژە، خدر دەڵێت: "ئەو رۆژە دژوار لەگەڵ چەند قوتابییەك لە نێو قوتابخانە بووەتە دەمەقاڵەیان، دوای تەواوبوونی دەوام، بە دوو قوتابی گرتوویانە و یەكێكیش شەش چەقۆی لە شان و سك و سنگی داوە".
دژوار لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ چارەسەری سەرەتایی بۆ كرا، بەهۆی سەختیی برینەكانی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی و لەوێ 13 رۆژ مایەوە.
خدر دەڵێت تاكە هۆكاری شەڕەكە "مۆڕەیەك" بووە. لەسەر ئەو رووداوە كەسوكاری دژوار سكاڵایان لەسەر سێ كەس تۆمار كردووە، ئەوانیش (ش.ح) كە چەقۆكانی لە دژوار داوە، كەسێكی دیكەش بەناوی (م.ح.ب) دەستگیر كراوە، بەڵام (م. ر) كە هاوكاریی (ش) و (م.ح)ی كردووە، هەڵاتووە و دەستگیر نەكراوە. خدر دەڵێت: "بەرپرسێكی ناوچەكە كە دیوەخانی هەیە، داڵدەی داوە".
خدر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەوان هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ كەسوكاری تۆمەتبارەكان نییە و ریشسپی و پیاوماقوڵانی بنەماڵەكانیان بەشدارییان لە پرسەكەی دژواردا كردووە، بەڵام دەگوترێ تۆمەتبارەكان پێشتر دۆسیەی دیكەیان لە پۆلیسدا هەبووە.
سەروەر عومەر كە مامی (ش)ی تۆمەتبارە، دان بەوەدا دەنێت كە (ش) ئەو تاوانەی كردووە و دەڵێت "كوڕەكەی ئێمە لەگەڵ چەند قوتابییەكی دیكە لێیان بووە بە كێشە، مۆڕەیان لە یەكدی كردووە. دوای دەوام دژواریش بووەتە لایەنگری ئەوانەی لەگەڵ (ش) كێشەیان هەبووە. ئەوان بە چەقۆ پەلاماریان داوە، نازانم چۆن چەقۆیەكی دەستكەوتووە، لە كاتی بەرگری لە خۆی چەقۆی وەشاندووە و بەر دژوار كەوتووە".
سەروەر پەسنی هەڵوێستی كەسوكاری دژوار دەدات كە بیریان لە تۆڵەسەندنەوە نەكردووەتەوە و كێشەكەیان بۆ یاسا جێهێشتووە. سەروەر دەڵێت: "هەرگیز ئەو هەڵوێستە جوانەی ئەوانمان بیرناچێت، ئەو چەند رۆژە لە نەخۆشخانە بە دیار دژوارەوە بووین، كەسیان قسەیەكی ناڕێكیان بەرامبەر ئێمە نەكرد، ئەوكاتەی دژواریش مرد هیچ كاردانەوەیەكی نەرێنییان بەرامبەر ئێمە نەبوو، لەبەر ئەو هەڵوێستە جوانەیان داوای هەر شتێك بكەن، ئێمە رەتی ناكەینەوە".
سەروەر گلەیی لە كاربەدەستانی وەزارەتی پەروەردە هەیە كە نەیانتوانیوە رێ لەو توندوتیژیانە بگرن كە لە قوتابخانەكان روودەدەن و دەڵێت "پێویستە توێژەرە كۆمەڵایەتی و دەروونییەكان لە قوتابخانەكان زۆرتر كار لەسەر تەبایی و هاوڕێیەتی نێوان قوتابییەكان بكەن".