کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

73 نوێنەری بەریتانیا دەچنە پەرلەمانی ئەوروپا

73 نوێنەری بەریتانیا دەچنە پەرلەمانی ئەوروپا

news

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە بەریتانیا بەڕێوەچوو

کوردستان حەسەن

کوردستان حەسەن

23-05-2019
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کوردستان حەسەن
کوردستان حەسەن23-05-2019

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-11-2026

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس
عێراق21-11-2026

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس

ئامەدسپۆر یارییەکی گرنگی هەیە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە
وەرزش21-11-2026

ئامەدسپۆر یارییەکی گرنگی هەیە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە

رووداو - لەندەن  

بەریتانییەکان بۆ هەڵبژاردنی 73 کەس بۆ پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا دەنگیان دا،  هەڵبژاردن وەک گشتپرسییەکی دیکە لێکدەدرێتەوە بۆ بڕیاردانی خەڵک لە مانەوە یان جیابونەوەی تەواو لە یەکێتی ئەوروپا. 

جاک مەکۆنێڵ سەرۆکوەزیرانی پێشوی سکۆتلەند بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی گوت "بڕیاری ئەم هەڵبژاردنە شێتانەیە، پێویست بوو ئێستا لە ئەوروپا جیابینەوە نەوەک نوێنەری تازە هەڵبژێرین بۆ پەرلەمانی ئەوروپا". 

بەشێک لە دەنگدەرەکان سەریان لێشیواوە، لە 2016 دا نزیکەی 52% بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا دەنگیان دا، ئەمڕۆش کە مانگێک ماوە بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، دیسان خەڵک چوونەوە سەر سندوقەکان، بۆ ئەوەی 73 نوێنەری خۆیان بنێرنە پەرلەمانی ئەوروپا، تاوەکو لە یەکێتی ئەوروپا دەنگی خەڵکی بەریتانیا بگەیێنن.

دەنگدەرێکیش باس لەوە دەکات "دەنگم دا، چاوەڕوانم هەموو ئەوروپییەکانی کە لێرە دەژین دژی برێکزیت دەنگبدەن". 

لەبەریتانیا 45 ملیۆن و 775 هەزار و 800 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، دەنگدەران بۆ بەدەستهێنانی 73 کورسی دەنگدەدەن.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لەکاتێکدایە فایلی برێکزیت بەئاڵۆزی ماوەتەوە و ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لە ئارادایە.

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-11-2026

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس
عێراق21-11-2026

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس

ئامەدسپۆر یارییەکی گرنگی هەیە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە
وەرزش21-11-2026

ئامەدسپۆر یارییەکی گرنگی هەیە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە