کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەردانی هەولێر دەکات

نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەردانی هەولێر دەکات

news

پارتی برێکزیت: پێویستمان بە هاوڕێی وەک نێچیرڤان بارزانییە

کوردستان حەسەن

کوردستان حەسەن

30-05-2019
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کوردستان حەسەن
کوردستان حەسەن30-05-2019

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-11-2026

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس
عێراق21-11-2026

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس

ئامەدسپۆر یارییەکی گرنگی هەیە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە
وەرزش21-11-2026

ئامەدسپۆر یارییەکی گرنگی هەیە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە

رووداو - لەندەن 

بەریتانیا هەوڵی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات و نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات. سیاسەتمەدارێکیش لە پارتی برێکزیت دەڵێ "پێویستمان بە هاوڕێی وەک نێچیرڤان بارزانییە". 

بارۆنیس نیکلسۆن، نوێنەری تێریزا مەی بۆ بازرگانی نێوان عێراق و بەریتانیا بە رووداوی گوت "زۆر خۆشحاڵین بە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، دەزانین ئەو دەتوانێ رێککەوتنی گەورە بکات بۆ تۆکمەکردنی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی هەمانە".  

نیکلسۆن ئاماژە بەوە دەکات "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەخوازین، ئێمە لەو بڕوایەداین ئەو دەتوانێ رێککەوتنی گەورە بکات بۆ بەهێزتر کردنی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی کە هەمانە".

برێکزیت نێوماڵی بەریتانییەکانی لێکترازاند، بەڵام ئێستا خاڵی هاوبەشی نێوان پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە رێکخستنەوەی پەیوەندییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەهێزتر، گومانیشیان نییە لەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هێزیان بەسەر ئەوەدا دەشکێ کە دەیانەوێت دروستی بکەن.

تەنانەت پارتێکی تازە دامەزراوی وەک پارتی برێگزیت، هیواخوازە هەولێر و لەندەن ببنە دوو هاوڕێی نزیک

سیاسەتمەدارێکی سەر بە پارتی برێکزیت دەڵێ "هەر کە لە ئەوروپا جیابوینەوە دەتوانین بازرگانی ئازاد بەدڵی خۆمان بکەین لە کوردستان، دڵنیام کە ئەتوانین بازرگانی لەگەڵ هەموو جیهان بکەین ئەگەر کوردستان ئەوە بخوازێ ئەوا بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی داهاتوو ئەوەی دەوێت".

بازرگان و خاوەنکارانی بەریتانیش لەو بڕوایەدان کە پێویستە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، بایەخی زۆرتر بە خواستی بەریتانیا بدات بۆ ئەو پەیوەندییە نوێیە.

بازرگانێک ئاماژە بەوە دەکات "نێچیرڤان بارزانی پێویستە سەیری ئەوە بکات کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا. ئەو پێویستە جەخت بکاتە سەر دانوستاندنەکان بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی بەهێز بەرهەم بێنێ، لەبەرئەوەی ئێمە پێویستمان بە هاوڕێی وەک نێچیرڤان بارزانی هەیە بۆ ئەوەی کار لەگەڵ بەریتانیا بکات دوای جێهێشتنی یەکێتی ئەوروپا". 

رۆژی 12-12-2017  کە بەغدا دەرگای بەسەر هەرێمی کوردستاندا داخستبوو، ترێزا مەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، داوای کرد سەردانی لەندەن بکات بۆئەوەی لە نزیکەوە گفتوگۆ لەسەر کێشەکان بکەن، بەڵام پێدەچێ ئەو سەردانە کاتێک ئەنجامبدرێ، کە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نوێ لەئەستۆ دەگرێت. 

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-11-2026

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس
عێراق21-11-2026

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس

ئامەدسپۆر یارییەکی گرنگی هەیە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە
وەرزش21-11-2026

ئامەدسپۆر یارییەکی گرنگی هەیە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە