کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

جیهان

ترەمپ: پێویستە ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ هێرشەکانیان رابگرن

وەرزێر خەلیل

وەرزێر خەلیل

08-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل08-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

سزای 7 ساڵ زیندانیکردن بەسەر هاککەرەکەی یاریی GTA 6ـدا سەپێندرا؛ 'دەستبەجێ ئازاد دەکرێت'
جیهان23-11-2026

سزای 7 ساڵ زیندانیکردن بەسەر هاککەرەکەی یاریی GTA 6ـدا سەپێندرا؛ 'دەستبەجێ ئازاد دەکرێت'

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل و ئێران دەکات کۆتایی بە هێرشە یەک لەدوای یەکەکانیان بهێنن و رایگەیاند، دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە "ئاشتی" لە قۆناغی کۆتاییدان.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا لەبارەی پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: "هەردوو لایەن، ئیسرائیل و ئێران، هەوڵی ئاگربەستێکی دەستبەجێ دەدەن! دانوستانە کۆتایییەکانی تایبەت بە 'ئاشتی' لە بەڕێوەچووندان، مەگەر تەنیا نەزانی یان گەمژەیی ببێتە ڕێگر لەبەردەمیاندا."

سەبارەت بە بەردەوامیی گوشارەکانی واشنتن بۆ سەر تاران، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو گەیشتن بە رێککەوتن، سزاکان لانابرێن و گوتی: "گەمارۆکە وەک خۆی و بە تەواوی هێز و کاریگەرییەوە دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی دەگەینە 'ڕێککەوتنی کۆتایی'. پێویستە کارەکان بە خێرایی بچنە پێشەوە."

ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەردوولا بە خێرایی هەنگاو بەرەو رێککەوتن بنێن بۆ ئەوەی رێگری لە پەرەسەندنی زیاتری شەڕەکە بگرن. 

ئەو لێدوانەی ترەمپ لەکاتێکدایە، شەوی یەکشەممە، 7ـی حوزەیرانی 2026 بۆ یەکەمجار لەدوای ئاگربەستی مانگی نیسان، زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری ئیسرائیلدا لێدرا، دوای ئەوەی سوپای ئەو وڵاتە هەوڵیدا بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکیی بەرفراوانی ئێران بداتەوە. سوپای پاسداران هێرشەکەی بە "ئاگادارکردنەوەیەک" وەسفکرد، لە تۆڵەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت. 

لەبەرامبەردا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دامەزراوەی پێترۆکیمیایی کارون لە بەندەری ماهشەهر لە پارێزگای خوزستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

سزای 7 ساڵ زیندانیکردن بەسەر هاککەرەکەی یاریی GTA 6ـدا سەپێندرا؛ 'دەستبەجێ ئازاد دەکرێت'
جیهان23-11-2026

سزای 7 ساڵ زیندانیکردن بەسەر هاککەرەکەی یاریی GTA 6ـدا سەپێندرا؛ 'دەستبەجێ ئازاد دەکرێت'

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە