کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

حەیدەر عەلی فەیلی، پەرلەمانتارە کوردەکەی کۆتای فەیلییەکان لە پەرلەمانی عێراق

حەیدەر عەلی فەیلی، پەرلەمانتارە کوردەکەی کۆتای فەیلییەکان لە پەرلەمانی عێراق

عێراق

حەیدەر فەیلی: ناوچەکانی کوردانی فەیلی لە پارێزگای واست هەژارترینن

موشتاق رەمەزان

موشتاق رەمەزان

04-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
موشتاق رەمەزان
موشتاق رەمەزان04-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ
عێراق21-11-2026

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارە کوردەکەی کۆتای فەیلییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، ئەو ناوچانەی کوردانی فەیلی تێیاندا نیشتەجێن لە پارێزگای واست، بە هەژارترین ناوچەکانی ئەو پارێزگایە دادەنرێن.

حەیدەر عەلی فەیلی، پەرلەمانتارە کوردەکەی کۆتای فەیلییەکان لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی شەممە 3ی تەممووزی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانان، تاوەکو 1ی تەممووزی 2026 ژمارەی هەژاران لە پارێزگای واست گەیشتووەتە 25,786 هاووڵاتی."

حەیدەر عەلی فەیلی ئاماژەی بەوە کرد، "هەژارترین قەزا و ناحیە لەسەر ئاستی پارێزگاکە بریتین لە قەزای بەدرە و هەردوو ناحیەی جەسان و زەرباتییە، کە ئەمانە ناوچە کوردنشینە فەیلییەکانن."

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای واست دەگاتە 1,645,000 کەس.

سەبارەت بەو رێکارانەی بۆ باشکردنی ئابووریی پارێزگاکە پێویستن، پەرلەمانتارە کوردەکەی کۆتای فەیلییەکان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، "بووژاندنەوەی کەرتی ئابووری لە واست پێویستی بە دیدگەیەکی گشتگیرە کە پشت بە پاڵپشتیی وەبەرهێنان، چالاککردنی کەرتە بەرهەمهێنەرەکان و رەخساندنی هەلی کاری راستەقینە بۆ خەڵکی پارێزگاکە ببەستێت."

حەیدەر عەلی فەیلی باسی لەوەش کرد، لەسەر چەند تەوەرێکی سەرەکی کار دەکەن، لەوانەش "پاڵپشتیی پڕۆژە وەبەرهێنانە جیدییەکان و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنەران، بایەخدان بە کەرتی کشتوکاڵ وەک یەکێک لە کۆڵەکە گرنگەکانی ئابووریی واست لە رێگەی پاڵپشتیی جووتیاران و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەرهەمهێنان، پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کاراکردنەوەی ئەو کارگانەی لەکارکەوتوون."

بە گوتەی حەیدەر عەلی فەیلی، یەکێکی دیکە لە هەنگاوە پێویستەکان بریتییە لە "پاڵپشتیی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان و دابینکردنی بەرنامەی راهێنان و پارەدارکردنی گەنجان بە مەبەستی کەمکردنەوەی بێکاری. هەروەها داوای تەرخانکردنی بودجەی دادپەروەرانە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکەین و پێویستە چاودێرییەکی وردیش هەبێت بۆ رێگریکردن لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی."

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ
عێراق21-11-2026

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە